لە کەناری ساردیتدا
دەمێنمەوە
بۆ ڕۆژی عەشقان
هیچ گوڵێکی سوورم بۆ مەهێنە؟
تەنیا کەمێک ئامادەییت بۆم بێنە
من لەو جەنگەڵە ساردەی بێدەنگیی تۆدا
خەریکی دروستکردنی ماڵێکم لە مانەوە
چونکە ئەشقی من وەک وەرزەکان نییە بڕوات؟
وەک نیشتمانێکە، هەرچەندە غەریبیشبم هەر تێیدا
دەمێنمەوە؟
تۆ..وەک دەریا سارد و سڕ و دووریت
من..وەک کەنار، جێگیر و بە ئەمەک
ئەگەرچی ناتبینم بۆم بگریت یان بێیتە دەنگ؟
بەڵام لە ناو ناخما
ئەو شوێنەت بۆ دەپارێزم
کە هیچ کەسێکی تر
بە قەد تۆ تێیدا نامۆ نییە و
بە قەد تۆش تێیدا خۆشەویست نییە؟
ڕۆژی سور لای من واتە خۆشم دەوێیت، تەنانەت ئەگەر خۆشیشت نەوێم
من لەو ڕێگایەوە و لەو کاروانەدا هەر بەردەوام بووم و هەر بەردروامیش دەبم تا ئەو ڕۆژەی کە خۆر ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت و بە پێچەوانەوە هەڵ دێت …