ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٢٤. کوردستان
کوردستانەکەم نیشتمانی جوان
قیبلەی دڵ و گیان فێنکایی لێوان

باکوور و باشوور لایەکی جەستەم
ڕۆژهەڵاتیشم تەواوی جەستەم

ڕۆژاوا ئەمرۆ چرای گەشی من
هێما و شکۆیە چارەنووسی من

لە قامیشلۆوە تا کۆبانێی بەرز
دوژمنت هێنا سەر خۆف و لەرز

پارچە پارچەشبی هەر یەک وڵاتی
بۆ کوردی ئازا تیشکی خەباتی

خاکی ڕۆژاوا زامی سەر دڵە
هەستانەوەی ئەو گوڵاوی فڵە

هەر چوار پارچەکەم برینار کراوە
بە گەلە گورگ دەورەی دراوە

هەر چوار پارچەکەم یەک لاشەو یەک ناو
بۆ تۆ دەجەنگین بە جەرگ و خوێناو

تێبینی // ئەم شیعرە نیشتمانی و دەبڕگەییەم ئەمڕۆ نارد بۆ ئادەمی حەوایی کە ئەدمینە و یەکێکە لە دەستەی فیستیڤاڵ لە دیوەخانێک بۆ نوسەران و خوێنەران بۆ پێشبڕکێی فیستیڤاڵی دیوەخان
٢٠٢٦/١/٢٩
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit