حەزەکەم ڕۆژێ خۆش بچمە دەرێ
ڕێگای چیا بگرم هەروەک شاخەوانێ
کۆمەڵێ کەرەسە لەگەڵ گۆچانێکی دەست و
جانتای کۆڵە پشت کە تێدا بێ هەنێ تێشوی
ڕێگە، کەل و پەل و خواردن و خواردنەوە
هەر وەک شاخەوان کە ئەڕۆن بۆ شاخەوانی
لەو ڕێگەیە ورد ورد ڕێکە بکەم بەرە و چیاکە
لە چیاکەشدا کامە لوتکە بڵنترە لە هەموان ڕوو لەوێ کەم کە گەشتمە سەر لوتکەکە بێگومان لەوێ تەوژمە بای لێیە دەمەوێ ئەو تەوژمە بایانە ڕاگرم و پێیان بڵێم
بڕۆن بەرە و ئاوایی و شار هەموو ئەوانەم بۆ بێنن
کە خۆم مەبەستمە بەڵام لە قەراغی شارەوە دەستپێبکەن هەموو ئەوانەم بۆ بێنن کە زەوی و زارو مڵک و ماڵ و سامانی خەڵکیان زەوتکردوە و داگیرو دەست بەسەرا گرتوە تەنانەت ئەوەی پارەو خشڵ و زێڕیان لە خەڵک وەرگرتوە و بردووە و نایگێڕنەوە بۆ خاوەنەکانیان لەگەڵ ئەوانەی فێڵ و غەدر ئەکەن بەتایبەتی فرۆشیارانی ئاڵتون و زەڕەنگەری دوکانداری وشکە و تەڕە و بەقاڵی و قەساب و بازرگانی کەشاوەرزی مەڕداری و
باخ و باخداری و لەگەڵ مەلای زیادەڕەو بەناشیرین باسکردنی ئافرەت و وتنی ئەو شتانەی لە ئایندانین خۆی هەڵی بەستون و باسیان دەکا
بچن بەرەو مەیخانەکانیش لەوێ ئەو کەسانەم بۆ بێنن کە زۆریان خواردۆتەوە و زۆر مەستبون و ئاگایان لە خۆیان نەماوە و خەڵکی بێزارو ئازار ئەدەن
ئەو سەرۆکانەشم بۆ بێنن کە درۆ لەگەڵ میللەت ئەکەن هیچ حسابێ بۆ گەل ناکەن و هەر بۆ خۆیان ئەژین
پێڕی جاسوس و خۆفرۆشانیشم بۆ بێنن
ئەو کوڕانەشم بۆ بێنن کە دایکیان دەرکروە و فڕیانداونەتە سەرجادە
ئەو کوڕانەی کە باوکەکانیان بردۆتە خەڵوەتگەی پیری
ئەو دراوسیانەشم بۆ بێنن کە خۆیان تێرن و پلە گۆشتی گەورە گەورە ئەخۆن بەبەر چاوی دراوسێکانیانەوە و
ئاگایان لە دراوسێ برسی و هەژارەکان نیە
ئەو کەسانەشم بۆ بێنن کە ژینگە پیس ئەکەن و بونەتە بارگرانی بەسەر زەویەوە وە کرێکارانی ژینگە پارێز ماندوو شەکەت ئەکەن
ئەمانەی هەمویان کە باسم کردن جاری یەکەم و دووەم بەخشراون بەڵام ئەوانەی کارو کردەوە نابەجێ و ناڕەواو ناپەسندەکانیان زیاد لە دوو جار دووبارە کردۆتەوە هەمویان لە نێو گێژەڵوکەکانی خۆتانا بئاڵێنن و بۆم بێنن بۆ سەر ئەو لوتکەیەی کەوا منی لێم ئەوەی نەهات بەهێزو وژەی خۆتان پشتی بشکێنن
منیش لێرە لە سەر ئەم لوتکە بەرزەیە چاوەڕیێان ئەکەم تا ئەیان هێنن و ئەیاندەنە دەستم منیش لە سەر ئەم لوتکە
بەرزەیەوە فڕێیان ئەدەمە خوارەوە با هەپڕون بەهەپڕون ببن
ئەو جار ئەزانن کە خواردنی ماڵی خەڵکی و درۆ و فڕوفێڵ تەڵەکە بازی و ساختەکاری
دووزمانی و فریودان بەخراپ باسکردنی خەڵکی و
جاسوسی حساب نەکردن بۆ خەڵکی و
زەوتکردن و داگیر کردنی مڵکو ماڵی خەڵکی و خواردنی
زۆر ناڕەوا و نابەجێیە، مەگەر هەر ئەو فڕێدانە خوارەوەیە کەمێک وە ئاگایان بێنیتەوە و بیانکاتە مرۆڤ
بۆ ئەوەی بزانن کە خەڵک هەموو ڕۆژێک بریندار ئەکرێ و شکۆی ئەشکێ فڕێ ئەدرێ و جاسوسی بەسەرەوە ئەکرێ غەدرو زوڵم و فێڵی لێ ئەکرێ ئەچەوسێنرێتەوە ئەو کاتە ئەزانێت کە چی کردووە و ئێستا پەشیمانە؟ کە پەشیمان بونەوەش هیچ دادیان نادات و هیچ ڕێگەیەکیان بۆ ناگرێت لەم ژیانەدا؟