ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٠٣. بۆ ئەبێ ئێمە وابین
هەموی ڕۆشتن ئەو ڕۆژانەی کەوا ئومێدم پێیان بوو
لە جێی خۆشی ئازار هاتن کە ژیانمان تێیا بەسەر چوو
لە کوێی بێنم ئەو ڕۆژانەی کە ماچی سپییان تیا بوو
ماچی سپیش بۆ زاخاوا وەکو هەنگوین و ماسی بوو

ئای لە تاڵی ئەو ڕۆژگارەی کەوا بە ئازار تێ پەڕین!
بۆ ئێمە شەوە زەنگێ بوو خۆشیەکانی تیا هەڵوەرین
هاوار ئەکەم پڕ بە گەروم هانا و نزا بۆ کێ بەرین؟
لەوەتی هەین هەر ئاوا بوین کەی تارمایەکە لابەرین؟

سەد هاوارم بۆو ڕۆژانەی کە ئێمەی تێدا دروستکرا
بۆ چی نە کرا ئەو هەمووە ڕەش و تارمایە لا ببرا؟
نازانم خەسڵەتی ژییان بۆ ئێمە بۆ چی وا داندرا؟ !
سوچ و تاوانی مە چی بوو دڵمان پڕ لە خۆزو بریا؟

ئەوەندەم تکا و نزا کرد کەس ئاوڕی لێ نەداینەوە
چەن لەبەر دەرکان کەوتین کەس نەهات بەلامانەوە؟
ئاخر بۆ چی ئەبێ هەر من قوربانی بم و بتلێمەوە؟
لەم ژییانە بێباکەدا کە ئەڕۆین و هەرگیز نایەینەوە

چی هەوڵ بوو دام لە پێناو تا ئێمەش بێمە ڕیزەوە؟
لە سەفی پۆلەکاندا بم وەک ئەوان خۆم بخوێنمەوە
بەڵام بۆ من چارە ڕەش بوم و خەمی دنیا بە کۆڵمەوە
بێ بەش بووم لەو خۆشییانەی وا بەسەر گەلانیترەوە

هاوار خوایە تۆ گەلێکت دروستتکردوە و ناوی کوردە
هەر ئەو گەلەی کە دروستتکرد ئەو ژیانی کێوو هەردە
مڵکی تۆیە هەموو کەون چی تیایە و هەر چی گردە؟
ئەو جیهانەی بۆ ئێمەیە دڕکو و داڵە بۆ ئەوان وەردە

خەتای خۆشمانی تێدایە هەست ئەکەم زۆر نالەبارین
بەرامبەر یەک دوژمنین و بۆ یەکتری سەگی هارین
یا ناکۆکین یا جاسوسین یەک بۆ یەکتر کاسە لێسین
لە بەر ڕێوی و مارەکانمان هەرگیز بەخۆمان ڕاناگەین

وا هەست ئەکەم ئەو ژییانەی کەوا هاتووە ناڕەوایە
بۆ چی ئەبێ هەر بۆ ئێمە سەخت و دژوار و ئاوایە؟
وەک ئەڵێن خۆ لە چارەمان نەنوسراوە ئەو بەڵایە
بڕوامەکە ئەمە ڕاستبێ ئەو وتانە و ئەو سەودایە

چارە چییەو ڕوو لە کوێکەین تاکو ئەمە چارەسەرە کرێ؟
کام دەرمانە بۆم زامانە کە چارەسەرەکەی ئێمەی پێبێ؟
هەر چی ئەرزو ئاسمان هەیە بۆ دەبێ لێمان بێ ئاگا بێ؟
ئێمەش مرۆڤی ئەم هەسارەین بۆ ژیانی مە دەبێ وا بێ

ئەو ڕۆژگارەی ڕەش و شومە کەوا بۆ ئێمە خوڵقاوە
ئایا ئەوە هەڕەمەکیا یا خودایە و خۆی دایناوە؟
خودای ئێمە و گەلان یەکە مافیشمان بۆ داننراوە
بەڵام ئێمە کوردین بۆیە وا مافمان پێشێل کراوە
بەریتانیا
٢٠٢٥/١٢/٢١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit