ئێستا هەموو ڕۆژێ کە هەڵ دەستم
ئەچمە بەر ئاوێنە و سەیری خۆم ئەکەم
بیری ئێستا و کاتی ڕابووردووم ئەکەمەوە
جاران لە خوێندنا لە قوتابخانەی سەرەتایی و دوا ناوەندی
تا پەیمانگاش هەموو بەیانیەک کە هەڵ ئەستام و ئەچومە بەر ئاوێنە خۆم ڕێک ئەکردوو قژە خورمایە خاوو جوانەکەم شانە ئەکرد
هێندەم دڵ بەم دنیایە خۆش بوو لە خۆشیان هەر وەتا
نە ئەفڕیم و نە ئەچومە ئاسمان
وام ئەزانی ئەم ژیانە تەنیا هەر منی تێدایە
وام لێهاتبوو چوو بوومە حاڵەتی سۆفی گەرایەتیەوە
هیچ شتێکم بەخەیاڵدا نە ئەهات؟ و
وە بیریشم لە هیچ شتێکیتر نەدەکردەوە؟
بێجگە لە گەڕان و سەیران و خۆشی
ئەو شوێنەی پێم خۆشبوایە سەردانم ئەکردوو ئەچووم
ئەو خواردنەی پێم خۆشبوایە و حەزم لێبوایە ئەم خوارد
ئێستا حەزەکان گۆڕاون شوێنەکان وەک جاران خۆشنەماون خواردنەکانیش وە جاران سروشتی نین و تامیان لە دەستاوە
ئای ژیان چەن بێباکی دەورانت چۆن ئاوا گۆراون؟
لەگەڵ ئەوەشدا هەر وەرزە لە کاتی خۆیدا جوانە تەمەنەکانیش وەک وەرزەکانن لە کاتی لاوی و هەرزەکاریدا خۆش و جوان و پڕ چێژن
ئێستاکە کە ئەچمە بەر ئاوێنە ئەو کاتانەم بیر ئەکەوێتەوە
کە خۆم ڕێک ئەخست و قژم دادێنا سەرم بۆی ئەسوڕاندو
خۆم ئامادە ئەکرد بۆ قوتابخانە
ئێستا هەر چەنە قژم نەماوە؟ بەڵام لە بەر ئاوێنەدا بەیادی جاران یەک دوو جار هەر شانە بەسەرما دێنم و جارێک بەم لایا و جارێکیش بەلاکەی تردا بە چاوەکانم سەیری شانەکە و سەرم ئەکەم و لە ئاوێنەیا ئەیانبینم
هەست ئەکەم ئێستا نەسەر سەری جارانەو وە نەشانەش جێی جارانی گرتۆتەوە وە نەئاوێنەش ڕوخسارم وەک جاران نیشان ئەدا و ئەهێنێتەوە بەر چاوم
هەر ئەبێ بڵێین ژیان ئاراستەی گۆڕاوە و شانەش باوی نەماوە ئاوێنەش وەک جاران ڕووئیای نییە و شکڵ و شێوەی گۆڕاوە
منیش تەمەنم بەرە و هەڵکشان ئەجێ و خۆشیەکانم لێ وون ئەبن و لێم گۆڕاون
ئێستا نازانم لە نێوان من و ئاوێنە شانە و ژیاندا چی شتێ ڕوویداوە و ژیان بۆچی بەو شێوەیە شێواوە؟ !