جاران سەرچنار ئەوەنە خۆش بوو
جێگەی سەرنجی گەشتیارانی بوو
ئەو سا گەشتیاران گشت لەدەورەی شار
بۆ سەیران و گەشت ئەهاتنە سەرچنار
کاتێکی پڕ چێژ کاتێ پڕ خۆشی
دوور لە دەردو ئێش دوور لە نەخۆشی
بەسەریان ئەبرد لەو باخچە و ئاوە
داخەکەم ئێستا دەوران گۆڕاوە
نەئاشنا و دۆست و خزم و کەسو کار
هیچی نەماوە وەک جاران سەرچنار؟
لە خانوی مەعمەل هەموی وەک برا
بەخۆشی ئەژیاین بێ دەرد و بەڵا
لە خانوی مەعمەل هەموی پێکەوە
ژیان و گوزەران بەدڵێ پاکەوە
هەموو دراوسێ یەک لەیەک باشتر
دڵسۆز و هاوکار وەک برا بۆ یەکتر
ماڵمان بەرامبەر دووکانی سەرچڵ
پشمان نانەوا کاک عەلی وە گوڵ
لەگەڵ کاک کەریم لەو نانەوایە
خەڵکیکی باش بون چی بڵێم وایە؟
زۆر بەداخەوە لە ژیان نەماون
لە سەر زوبانمان ئەوان هەر ماون
لەو سەردەمەدا خزمەتیان دەکرد
لە نانەوادا وان کاریان دەکرد
دوکانی سەرچڵ ئا بەو بەرەوە
ماڵیان نزیک بوو ئا لەو ناوەوە
بیستم کاک سەرچڵ وا لە کەنەدا
تەمەن درێژ بن لەگەڵ ئەختەر خانا
دوکانێکی تر حەمە هەورامی
سەروی ماڵ سەرچڵ ئەگەر بزانی
پیاوێ چاک و باش بە گفتو گۆ بوو
ئەو خۆشەویستی خەڵکی گەرەک بوو
ڕوحی شاد ئەویش لە ژیان نەماوە
کوڕەکانی مەردن لە جێگەی ماوە
دوان لە کوڕەکانی ڕێبوار و تاریق
ناوی باوکیشم ناوی کاک سەدیق
لە مەعمەل بەشی کەسارە ئیشی
زۆربەی مەعمەلیش ئەویان ئەناسی
ڕوحی شاد ئێستا لە ژیان نەماوە
گەلێ ڕەنجیدا ئەو شێرە پیاوە
خوار نانەواکە مزگەوتەکە بوو
مەلای مزگەوت مەلا سلێمان بوو
مەلا محەمەد ئەویش لەوێ بوو
خوتبەی جومعانە نۆرە و سەرە بوو
ئەوان هیچ کامیان لە ژیان نەماون؟
ئەوان هەردوکیان گیان سپێردراون
کۆچیان کردووە ڕوحیان ئارام بێ
با نەوەکانیان تەندروستیان باشبێ
بەمزگەوتەوە دوکان شێخ تایەر
کوڕێکی هەبوو بە ناوی باهیر
لەگەڵ حسامەدین ئەوان هاوڕێ بون
دۆستی گیان بەگیان ئەو سەردەمە بون
مەبەستم حسام ئەوەی موختارە
ئەو ئەنجومەنە لە سەرچنارە
ئێستا موختارە کاکە حسامە
گەلێ بەڕێزە هەر وەک برامە
بەهیوام تەندروست تەمەن درێژ بێ
گەلێ ماندووە خوا ئاگای لێبێ
کاک شێخ تایەریش لە ژیان نەماوە
تەمەن درێژ بن هەر نەوەی ماوە
دوکانێکی تر عومەر بێورەیی
لە خوار شێخ تایەر خەڵک لێی ڕازیی
دوکانی وشکە و هەم بایەعیش بوو
خەڵک شتی ئەکڕی گەلێ دڵ خۆشبوو
ڕێزمان هەیە بۆی تەمەن درێژ بێ
تەندروستی باش و هەم سەرکەوتوو بێ
پیاوێ قسە خۆش و بەدەست و دڵ بوو
ئەو خۆشەویستی خەڵکی گەڕەک بوو
قوتابخانەی بۆتان نزیک ئەو ناوە
ئای گەلێ خۆش بوو بیرم نەماوە
مامۆستاکانی ئەو قوتابخانە
یەکێ لەوانە حیسامە دینە
نازانم ئاخۆ ئەو لە ژیاندایە
هەر چەنێ ئەکەم بەبیرمانایە
ئەو پێی ئەوتین دەرسی عەرەبی
هەواڵ نازانم وام لە غەریبی
ئەگەر مردووە گەردنی ئازا بێ
گەر لە ژیانایە تەمەنی درێژ بێ
مامۆستایە تر ڕەوف بێگەردە
ئەو چیرۆک نوسەو دەگمەنی کوردە
ئەو مامۆستام بوو زۆرم خۆشەوێ
خۆزگە جارێ تر چاوم پێیکەوێ
ڕێگەی بازاڕی گەورەی سەرچنار
لە ماڵانەوە سێ دەقە یا چوار
مەرکەزی شورتە هی بەعسی بەڵا
ماڵیان لەوێ بوو سەدیقی مەلا
سڵاوم هەیە و تەمەن درێژ بێ
هیوا ئەخوازم ئەو لەشی ساغ بێ
لەو ڕێ ئەڕۆشتین بۆ بازاڕەکە
گەلێ نزیک بوو لە مەخفەرەکە
بازاڕ زۆر خۆش بوو ئا لەو سەردەمە
لەو کاتە خۆشبون لوقم و شەکلەمە
ئەو کات موخیارمان حەمە سەعید بوو
کوڕێکی هەبوو ناوی خەسرە و بوو
موختار نەماوە مرد ڕوحی شاد بێ
کوڕەکەی لە جێگەی تەمەنی درێژ بێ
پیاوە باشەکان بەجێیان هێشتین
ئێمە ناتوانین وەکو ئەوان بین
جاران و ئێستا جیاوازی هەیە
لە جێگەی خۆشی ناخۆشی هەیە
ئەوەی بەڕێز بوو پیاوی ناو پیاوان
یا کۆچیان کردوە یا لە نێو جێدان
ڕۆژی بودەڵە و هەل پەرستانە
لە جێی زانایان ڕۆژی نەزانە
ئاشی نەزانە کە خوا ئەی گێڕێ
ژیان بێ دڵێ پاک دورێ ناهێنێ
ئەمە بوو کەمێ باسی سەرچنار
سڵاوم هەیە بە قەد گەڵای دار
بۆ سەرچنار و سەرچناریەکان
کە نەم هێناوە ناوی هەموتان
بەگەورەیتان ئەبێ بم بەخشن
هەموم خۆشەوێن وا لەناو دڵن
چاومان بۆ بینین بەجۆش و خرۆشن
بە یادگاریەکان گەلێک دڵ خۆشن
جێگەی سەرنجی گەشتیارانی بوو
ئەو سا گەشتیاران گشت لەدەورەی شار
بۆ سەیران و گەشت ئەهاتنە سەرچنار
کاتێکی پڕ چێژ کاتێ پڕ خۆشی
دوور لە دەردو ئێش دوور لە نەخۆشی
بەسەریان ئەبرد لەو باخچە و ئاوە
داخەکەم ئێستا دەوران گۆڕاوە
نەئاشنا و دۆست و خزم و کەسو کار
هیچی نەماوە وەک جاران سەرچنار؟
لە خانوی مەعمەل هەموی وەک برا
بەخۆشی ئەژیاین بێ دەرد و بەڵا
لە خانوی مەعمەل هەموی پێکەوە
ژیان و گوزەران بەدڵێ پاکەوە
هەموو دراوسێ یەک لەیەک باشتر
دڵسۆز و هاوکار وەک برا بۆ یەکتر
ماڵمان بەرامبەر دووکانی سەرچڵ
پشمان نانەوا کاک عەلی وە گوڵ
لەگەڵ کاک کەریم لەو نانەوایە
خەڵکیکی باش بون چی بڵێم وایە؟
زۆر بەداخەوە لە ژیان نەماون
لە سەر زوبانمان ئەوان هەر ماون
لەو سەردەمەدا خزمەتیان دەکرد
لە نانەوادا وان کاریان دەکرد
دوکانی سەرچڵ ئا بەو بەرەوە
ماڵیان نزیک بوو ئا لەو ناوەوە
بیستم کاک سەرچڵ وا لە کەنەدا
تەمەن درێژ بن لەگەڵ ئەختەر خانا
دوکانێکی تر حەمە هەورامی
سەروی ماڵ سەرچڵ ئەگەر بزانی
پیاوێ چاک و باش بە گفتو گۆ بوو
ئەو خۆشەویستی خەڵکی گەرەک بوو
ڕوحی شاد ئەویش لە ژیان نەماوە
کوڕەکانی مەردن لە جێگەی ماوە
دوان لە کوڕەکانی ڕێبوار و تاریق
ناوی باوکیشم ناوی کاک سەدیق
لە مەعمەل بەشی کەسارە ئیشی
زۆربەی مەعمەلیش ئەویان ئەناسی
ڕوحی شاد ئێستا لە ژیان نەماوە
گەلێ ڕەنجیدا ئەو شێرە پیاوە
خوار نانەواکە مزگەوتەکە بوو
مەلای مزگەوت مەلا سلێمان بوو
مەلا محەمەد ئەویش لەوێ بوو
خوتبەی جومعانە نۆرە و سەرە بوو
ئەوان هیچ کامیان لە ژیان نەماون؟
ئەوان هەردوکیان گیان سپێردراون
کۆچیان کردووە ڕوحیان ئارام بێ
با نەوەکانیان تەندروستیان باشبێ
بەمزگەوتەوە دوکان شێخ تایەر
کوڕێکی هەبوو بە ناوی باهیر
لەگەڵ حسامەدین ئەوان هاوڕێ بون
دۆستی گیان بەگیان ئەو سەردەمە بون
مەبەستم حسام ئەوەی موختارە
ئەو ئەنجومەنە لە سەرچنارە
ئێستا موختارە کاکە حسامە
گەلێ بەڕێزە هەر وەک برامە
بەهیوام تەندروست تەمەن درێژ بێ
گەلێ ماندووە خوا ئاگای لێبێ
کاک شێخ تایەریش لە ژیان نەماوە
تەمەن درێژ بن هەر نەوەی ماوە
دوکانێکی تر عومەر بێورەیی
لە خوار شێخ تایەر خەڵک لێی ڕازیی
دوکانی وشکە و هەم بایەعیش بوو
خەڵک شتی ئەکڕی گەلێ دڵ خۆشبوو
ڕێزمان هەیە بۆی تەمەن درێژ بێ
تەندروستی باش و هەم سەرکەوتوو بێ
پیاوێ قسە خۆش و بەدەست و دڵ بوو
ئەو خۆشەویستی خەڵکی گەڕەک بوو
قوتابخانەی بۆتان نزیک ئەو ناوە
ئای گەلێ خۆش بوو بیرم نەماوە
مامۆستاکانی ئەو قوتابخانە
یەکێ لەوانە حیسامە دینە
نازانم ئاخۆ ئەو لە ژیاندایە
هەر چەنێ ئەکەم بەبیرمانایە
ئەو پێی ئەوتین دەرسی عەرەبی
هەواڵ نازانم وام لە غەریبی
ئەگەر مردووە گەردنی ئازا بێ
گەر لە ژیانایە تەمەنی درێژ بێ
مامۆستایە تر ڕەوف بێگەردە
ئەو چیرۆک نوسەو دەگمەنی کوردە
ئەو مامۆستام بوو زۆرم خۆشەوێ
خۆزگە جارێ تر چاوم پێیکەوێ
ڕێگەی بازاڕی گەورەی سەرچنار
لە ماڵانەوە سێ دەقە یا چوار
مەرکەزی شورتە هی بەعسی بەڵا
ماڵیان لەوێ بوو سەدیقی مەلا
سڵاوم هەیە و تەمەن درێژ بێ
هیوا ئەخوازم ئەو لەشی ساغ بێ
لەو ڕێ ئەڕۆشتین بۆ بازاڕەکە
گەلێ نزیک بوو لە مەخفەرەکە
بازاڕ زۆر خۆش بوو ئا لەو سەردەمە
لەو کاتە خۆشبون لوقم و شەکلەمە
ئەو کات موخیارمان حەمە سەعید بوو
کوڕێکی هەبوو ناوی خەسرە و بوو
موختار نەماوە مرد ڕوحی شاد بێ
کوڕەکەی لە جێگەی تەمەنی درێژ بێ
پیاوە باشەکان بەجێیان هێشتین
ئێمە ناتوانین وەکو ئەوان بین
جاران و ئێستا جیاوازی هەیە
لە جێگەی خۆشی ناخۆشی هەیە
ئەوەی بەڕێز بوو پیاوی ناو پیاوان
یا کۆچیان کردوە یا لە نێو جێدان
ڕۆژی بودەڵە و هەل پەرستانە
لە جێی زانایان ڕۆژی نەزانە
ئاشی نەزانە کە خوا ئەی گێڕێ
ژیان بێ دڵێ پاک دورێ ناهێنێ
ئەمە بوو کەمێ باسی سەرچنار
سڵاوم هەیە بە قەد گەڵای دار
بۆ سەرچنار و سەرچناریەکان
کە نەم هێناوە ناوی هەموتان
بەگەورەیتان ئەبێ بم بەخشن
هەموم خۆشەوێن وا لەناو دڵن
چاومان بۆ بینین بەجۆش و خرۆشن
بە یادگاریەکان گەلێک دڵ خۆشن
تێبینی // زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێز و خۆشەویستمان کاک حسامەدین بۆم بەسەرهات و گێڕانەوە و چیرۆکە شیعرەم کە بەسەر سەرچناری کۆن و خانوی مەعمەلدا نوسیومە کە یارمەتیدام و زانیاری پێدام و زانیاری پێ ئاشنا کردم دەربارەی شوێن و کەسایەتیە کۆنەکان و ئەوانەی کۆچیان کردووە و ئەوانەی لە ژیانیشا ماوون دەستەکانی خۆش بێت جێگەی ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینە، هیوادارم جێی ڕەزامەندی هەموان بێت بەگشتی و سەرچناریەکان بەتایبەتی لە کەم و کوڕیەکانم ببورن.