ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٠٥. ژیری دەستکرد
زیرەکی دەستکر هەمومان تێکڕا
ئەنێڕێتە ماڵ بێ خۆزگە و بریا
ئەبێتە دوکتۆر هەم بە مامۆستا
ئەبێتە کرێکار ئەشبێتە وەستا

ئەبێتە شاعیر ئەبێتە نوسەر
هەمیش ڕەخنەگر بۆ تانو تەشەر
ئەبێتە دادوەر هەمیش لێکۆڵەر
ئەبێتە زانا لەگەڵ پڕۆفیسۆر

ئەبێە پارێزەر بۆ بەرگریکرن
ئەبێتە قوتابی بۆ سەعیکردن
ئەبێتە شێفی خوارد دروسکردن
لەپرۆسەی خواردن ئامادەکردن

هەم ئەندازیار و ئەبێتە ڕەسام
ئەبێتە ئەدیب هەر وەکو خیام
لە کاری خۆیا ئەمانکا سەرسام
بە چاو ئەیبینین زانیاری و پەیام

ئیتر لەمەودوا مرۆڤ هەوڵنادا
بەهیچ شێوەیە پیشە و کار ناکا؟
گشتی لە ڕێگەی ژیری دەسکردا
لە هەموو بوارێ نان پەیدا ئەکا

ژن و ژن خوازیش ئیتر نامێنێ
بوک و خەسوش باویان نامێنێ
خزم و کەسێتی هاوڕێش نامێنێ
مرۆڤ خۆی ئەبێت خۆی ئەدوێنێ

ڕۆژ ڕۆژی ئامێری تەکنەلۆجییا
هەر بەو ئامێرە کشت خۆزو بریا
ئەهێنێتە دی لە هەموو جێگا
ژێر زەوی و ئاسمان بەجوان دەرەخا

ئەو کەونەی کەوا ئێوە ئەیبینن
هەرچی تێدایە زۆر وردو درشتن؟
ئەستێرەکان و ئەلیکترۆن و نیترۆن
هەسارەکانیش چییان لەسەرن؟

ژیانیش لە زەوی بۆ ئاسمانەکان
هەر دەزگایە ئەفڕێ بۆ سەر هەورەکان
جوان ڕوون ئەبنەوە گشت هەسارەکان
ئاخۆ ژیانی تر هەیە کانی و ئاوەکان

لە مرۆڤیشا زۆرشت ڕوو ئەدا
سەرسوڕ ئەمێنێ بەخیاڵتا نایا
لە گۆڕینی لەش و لارو تەمەنا
خۆزگە ئەخوازین ئێمە بماندیبا

ئیتر لە مە و دوا سنور نامێنێ
سەرکردەکان و وڵاتیش دا ئەڕمێ
یاسای هەڵبژاردن گشتی ئەگۆڕێ
مرۆڤ سەربەخۆیی ڕا ئەگەیەنێ

نانۆ تەکنەلۆجی زۆر پێشکەوتووە
تەمەن درێژی مرۆڤ وا سەلماندوە
ئەکرێ مرۆڤ زیاد بژی لێرە بەدواوە
بەهۆی تەکنەلۆجیاوە کە دا هێنراوە

دەربارەی ئایین و بیر و بڕواکان
ئاشکرا ئەبێ کۆنەی هەرسێکیان
هەموو ڕایەکو هەمیش بۆچونیان
هەروەکو هێلکە پاک ئەکرێ بۆیان

ئەو کات ئەوانیش باویان نامێنێ
گڕۆڵەی لێژی بۆ خواریان دێنێ
دیعایە و درۆ گشت دەرەکەوێ
بەڕێگەی زانست بۆت دەسەلمێنێ

ئاخۆ ژیان چییە و لە کوێوە هاتوە
مرۆڤیش ئاراستەی لە کوێوە هاتوە
ئەو کات لە شەرما خۆت حەشارداوە
درۆت کردووە و خەڵکت فری و داوە

هەرچی زانیاریە ڕوون ئەبێتەوە؟
هەر چی ڕاستیشە ئەگەڕێتەوە؟
مرۆڤیش لەو خەوە ئاگا دێتەوە
ئەزانێ بۆ هاتووە بۆ ئەگەڕێتەوە

ئەو کاتە هەموان گەلێ دڵخۆشن
بۆ و زانیارانەی بەکەڵک و جۆشن
شاگەشکە ئەبن هێندە پێخۆشن
ئەزانن خەیاڵە یاخود سەرخۆشن

نازانن ئەوە هەمووی ڕاستییە
لە ڕێگەی ژیریە و بۆ پێویستیە
هەم دڵخۆشییە هەم پەسەندیە
بۆ مرۆڤایەتی جێگەی خۆشییە
بەریتانیا
٢٠٢٥/١٢/٢٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit