ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩٨. هۆی نەهاتن و دواکەوتنی موچەی هەرێمی کوردستان و دوا وتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی
بەرنامەی بێستون کراوە لە ڕووداو
بزانین سۆدانی چۆن خستۆتە داو؟

بەڕێز سۆدانی کوان موچەکانمان؟
لەگەڵ لای ئێوە چیە جیاوازیمان؟

تۆ موچەی مانگی یانزەت وەرگرتوە
ئەی موچەی ئێمە بۆ نە هاتووە

بەڵێ سۆدانی سەرۆک وەزیران
قسەی ڕاستیکرد بەدڵ و ویژدان

وتی بە یاسا هەموی ڕێکخراوە
دەسەڵات لە دەست منا نەماوە

هەڵە و خەتاکە لە لای خۆتانە
موچە وایلێهات ئەو چەن مانگانە؟

گەر هەرێم داهات بۆ مە بنێرێ
ناهێڵین موچە سانیە دواکەوێ

حوکمەتی هەرێم داهات بنێرە
ئەگەر ناینێریت ڕێگە هەڵبژێرە

یا لەگەڵ بەغا تەوا و ڕێکەوە
یا جیا بەرەوە و وەرە دەرەوە

خۆ بەئاشکرا خەتای ئێوەیە
کە موچە نایە ئا بەو شێوەیە

ئەوە زوڵمێکە ئەیکەن بەویژدان
کە ئێوە ئەیکەن لەگەلی خۆتان

تکایە خۆتان یەک لاکەنەوە
بەئەرێ نەرێ وەڵام بەنەوە

گەلمان شپرزە گەلێ برسییە
ئێوەش هیواتان تەنیا کورسیە

تا کەی میللەتمان وا چاوەڕێبێ
بۆ خۆتان تێر و ئەوان برسیبێ

ئەو غەدرەی ئێوە ئەیکەن لەمیللەت
تا سەر جێتان نیە تەختی دەسەڵات

دڵنیام ڕۆژێ دێ ئێوەش ئەکەون
ئەچنە ناخی خاک وەکو فیرعەون
بەریتانیا
٢٠٢٥/١٢/٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit