زمانی کوردی شیرینە
لە جێی ئەشق و ئەوینە
زمانەکەمان ٣٤ پیتە
زۆر ڕەوان و بەپیتە
پیتیش هێمایەو دەنگە
لە کۆنەوە هات تێبگە
پیتەکان جوان ببینە
بزوێنە و نەبزوێنە
ئەوانیش چەن دەنگێکن؟
هەنێ کورت هەنێ درێژن
لە ڕووی دەنگا ٣٧ تن
بەدەنگ بەزیادە هاتن
(٢٩)ی بێدەنگ (نەبزوێن)
(٨)یان دەنگدارن (بزوێن)
بە سۆرانی (٧)حەو دانەن
ئەو(٧)حەوتانەش ئەمانەن (ا و ۆ وو ە ی ێ)
پیتی (٨) (i)ی بزرۆکە
بزوێنە و ئەو تۆزێکە
دەنگی نایا بچوکە
زمانە چوکەو دەنوکە
وشە و بڕگەش وا بە دەنگ
دەسپێ ئەکەن وەک ئاهەنگ
بڕگەش لە چەن پیتێکە؟
یاخود بەچەن دەنگێکە؟
نەبزوێن زاید بزوێن
ئەوە کورتن ئاوا دێن
نەبزوێن بزوێنی درێژ
(د)دێ لەگەڵ (آ)ی درێژ
بڕگە و پیتی نە بزوێن
ئەویش بەبێدەنگی دێن
لەمانەش وشە پێک دێ
نمونەش ئەبێ و نا بێ
وشەکان چەن پیتێکە؟
بەوردی چاوی لێبکە
پێکەوە لە زمان دەردێن
لەمانەش ڕستە پێک دێن
یەک دێڕ پێی ئەڵێن ڕستە
ڕستەش دێڕێ مەبەستە
لە شیعرا دوو دێڕ بەیتە
یەک دێڕیش نیوە بەیتە
لە دوو دێڕ بەیت پێکدێ
لە بەیتیش شیعر پێکدێ
وانیش ئەکرێنە شیعرێ؟
کە لە زمانماندا دەردێ
بە سەروا و وەزن و قافێ
شیعرێ جوانی لێپێکدێ
شیعر و ئەدەب و وێژە
زۆر پێویستن وەک نوێژە
فەرهەنگ ئەدەب و هونەر
زۆر بە بەهان وەک گەوهەر
گەلان بەوە پێشکەوتن
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
بەمانەش ڕۆشنبیرن
نەوەک بەشیرو تیرن
نەتەوەکان بەمانە
پێش ئەکەون بزانە
با ئێمەش وەک ئەوانبین
بەگفتو گۆی زبان بین
زمانی کوردیمان جوانە
پاراوە و نەرم و نیانە
ئەبێ باش بیپارێزین
چون پێویستمانە لەژین
بە پیرۆز ناوی بێنین
وریابین نەی فەوتێنین
بیکەینە هەوێنی ژیان
خۆشمان بوێ هەمومان
لە ناو هیزرمان داینێین
چی لە شار و لە لادێین؟
با بە پاکی ڕای بگرین
بەدڵ بەگیان وەریگرین
بەهیوام زمانی کوردی
ڕۆژێ بێت بە جیهانی
لە جێی ئەشق و ئەوینە
زمانەکەمان ٣٤ پیتە
زۆر ڕەوان و بەپیتە
پیتیش هێمایەو دەنگە
لە کۆنەوە هات تێبگە
پیتەکان جوان ببینە
بزوێنە و نەبزوێنە
ئەوانیش چەن دەنگێکن؟
هەنێ کورت هەنێ درێژن
لە ڕووی دەنگا ٣٧ تن
بەدەنگ بەزیادە هاتن
(٢٩)ی بێدەنگ (نەبزوێن)
(٨)یان دەنگدارن (بزوێن)
بە سۆرانی (٧)حەو دانەن
ئەو(٧)حەوتانەش ئەمانەن (ا و ۆ وو ە ی ێ)
پیتی (٨) (i)ی بزرۆکە
بزوێنە و ئەو تۆزێکە
دەنگی نایا بچوکە
زمانە چوکەو دەنوکە
وشە و بڕگەش وا بە دەنگ
دەسپێ ئەکەن وەک ئاهەنگ
بڕگەش لە چەن پیتێکە؟
یاخود بەچەن دەنگێکە؟
نەبزوێن زاید بزوێن
ئەوە کورتن ئاوا دێن
نەبزوێن بزوێنی درێژ
(د)دێ لەگەڵ (آ)ی درێژ
بڕگە و پیتی نە بزوێن
ئەویش بەبێدەنگی دێن
لەمانەش وشە پێک دێ
نمونەش ئەبێ و نا بێ
وشەکان چەن پیتێکە؟
بەوردی چاوی لێبکە
پێکەوە لە زمان دەردێن
لەمانەش ڕستە پێک دێن
یەک دێڕ پێی ئەڵێن ڕستە
ڕستەش دێڕێ مەبەستە
لە شیعرا دوو دێڕ بەیتە
یەک دێڕیش نیوە بەیتە
لە دوو دێڕ بەیت پێکدێ
لە بەیتیش شیعر پێکدێ
وانیش ئەکرێنە شیعرێ؟
کە لە زمانماندا دەردێ
بە سەروا و وەزن و قافێ
شیعرێ جوانی لێپێکدێ
شیعر و ئەدەب و وێژە
زۆر پێویستن وەک نوێژە
فەرهەنگ ئەدەب و هونەر
زۆر بە بەهان وەک گەوهەر
گەلان بەوە پێشکەوتن
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
بەمانەش ڕۆشنبیرن
نەوەک بەشیرو تیرن
نەتەوەکان بەمانە
پێش ئەکەون بزانە
با ئێمەش وەک ئەوانبین
بەگفتو گۆی زبان بین
زمانی کوردیمان جوانە
پاراوە و نەرم و نیانە
ئەبێ باش بیپارێزین
چون پێویستمانە لەژین
بە پیرۆز ناوی بێنین
وریابین نەی فەوتێنین
بیکەینە هەوێنی ژیان
خۆشمان بوێ هەمومان
لە ناو هیزرمان داینێین
چی لە شار و لە لادێین؟
با بە پاکی ڕای بگرین
بەدڵ بەگیان وەریگرین
بەهیوام زمانی کوردی
ڕۆژێ بێت بە جیهانی