ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩٦. کۆڕبەندی مێپس
کۆڕبەندی مێپس لە شاری دەهۆک
هەر چوار پارچەکە لەسەری بون کۆک
سەرکردەی وڵاتان بانگ هێشکرا بوون
گەلێ بەجوانی ڕێ و شوێن دانرا بوون
دوای چەندەها ساڵ هەلێ ڕێکەوت؟
کورد بەئاگا هات ئاوا دەرکەوت
لە کۆڕێ ئاوا بەسەر بەستانە
قسەو وت و وێژ بێ دەربەستانە
لە ڕۆژ ئاواوە مەزڵوم کۆبانی
بۆ کۆڕی کوردان هات بەمیوانی
ئەو تەنیا پیاوێ سەربازی نییە
لەگەڵ ئەوەشدا گەلێ سیاسییە
عوسمان بایدەمیر لە باکورەوە
ئەو پیاوە جوانە پڕ لە نورەوە
لە تورکیا وتیان کوردستان کوێیە؟
پێی وتن وەتا لە ناو دڵمایە
لایەنی باشور سەرکردەکانی
تێکڕا هاتبون بۆ میوانداری
ڕۆژهەڵات بەشدار بەدڵ ئامادە
بۆ و کۆڕە گەورە کە کۆڕی کوردە
هەموی یەک ئامانج ئەویش دەوڵەتە
نەک وەکو ئێستا پارچە و لەت لەتە
هیوا ئەخوازم هەر ئا بەو شێوە
کورد تەباو یەک بێ دەوڵەت بەڕێوە
ئێمەش ئەبینە خاوەنی دەوڵەت
گروپ نامێنێ تاک تاکو لەت لەت
هەموی پێکەوە لەیەک نیشتیمان
خۆشەویستمانە خاکی کوردستان
ڕۆژ ئاوا باکور باشور ڕۆژهەڵات
هەموتان یەک بن لە کاتی خەبات
گەر ئێوە ئاوا یەک و کۆ و پتەو بن
بە یەکێتیتان زوو ڕزگار ئەبن
لای یەک شیرین بن وەک نوقڵ و نەبات
بەیەک دەنگ و ڕەنگ با بیکەین خەبات
ئەم هەلە ڕەخسا بۆ کوردی دلێر
سەرەتایەک بوو لە شاری هەولێر
هیوا ئەخوازم کە یەکجاری بێ
ئەم کۆڕ بەستنە سەرەتایەک بێ
یەک ڕیزی و تەبا لەگەڵ برایەتی
ئەوە پیرۆزە بۆ کوردایەتی
ئومێدەوارم کورد ڕزگاری بێ
با خەونەکانمان بۆ چوارپارچە بێ
بەریتانیا
٢٠٢٥/١١/٢٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit