ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩٥. سەروا
٣١ بەیت شیعر و تەنیا یەک سەروا
لە ئەدەبیشا زۆر هاتوینە دوا

بە بەزمانەکەی خۆت ئیتر بنوسە
وەرگێڕت هەیە نەوەک قاموسە
زیرەکی دەستکرد ئەو تیانوسە
بۆ ژیان ڕۆژانە کە زۆر پێویسە
سەرپۆشی سەرە ئا بەو دەمبوسە
هەر ڕا ئەوەستێ هەر چەنە لوسە؟
بەیەکێ ئەڵێن کە زۆر دەم لوسە
کە زۆر قسە ئەکا و گەلێ بە تەوسە
بە کەسێ ئەڵێن گەلێ نا کەسە
دەمیشی پیسە و ئەو بێناموسە
ئەو کەسە شێتە کەوا واس واسە
ناوی ها لەناو خەڵکی قسەو باسە
ڕوناکی چراو مۆم یاخود لۆکسە
گگرنگ ئەوەیە کامیانە خاسە؟
پرۆسەی هەڵبژارن لە کۆن تا ئێسە
غەل و غەش کرا لەگەڵ چەن کەسە؟
گۆڕان کاری نییە هەموی یەک دەسە
هەرگیز ناوەستێ کەس ناڵێ بەسە
کامە نەزانە و کامەش پێ خواسە؟
ئەمرۆ پێی ئەڵێن کە پیاوێ خاسە
ئەی ناکەس بەچە بەسە خوا بناسە
ئەو کردەوانەت جێگەی قسەو باسە
بە ناو ئیسلامی ڕووت خوا نەناسە
بەسە واز بێنە بەس مرۆڤ هەڵواسە
ڕوبارێ کەرکوک بە ناوی خاسە
لە هاویناندا وشکە و کەساسە
قەدیمیان بویان دەفرو هەم کاسە
لە دروێنەشدا مارەغان داسە
ئەو دوانە بۆ درە و گەلێ پێویسە
باریان پێ ئەبەس گوریس و قەیاسە
هیچ دەوریان نەما ئا ئەو کەرەسە؟
سەردەم ئایفۆن و هاندی گالێکسە
وتەیەکیش هەس گیسکی هەیاسە
هەیاس زیرەک بوو ئەو تاکە کەسە
عەشیرەتێ هەس ناوی بڵباسە
ئەگەر نایناسی مێژووی بناسە
دەنگخۆشێ هەیە حەسەن هەیاسە
گۆرانیەکانی خۆشە و پڕ هەسە
لە پشدەر ناودارێ ئاغا هەباسە
خەڵک ئەگێرنۆ لەو قسە و باسە
کێ قسەی خێر بکا ئەو پیاوێ خاسە
بە کردەوەیە نەک بەقسە و باسە
پێناسەی خەڵکی هەر بەشوناسە
دوو ئاشقی جوانن خەزاڵ و لاسە
ئەوەی کار نەکا تەمەڵە و لۆسە
ئەوەی بێ ڕیشە پێی ئەڵێن کۆسە
گەنجیش ها بەدوای حەز و هەوەسە
باوکی پێی ئەڵێ خوێڕی و تەرەسە
ئەگەر پێم بڵێی لەسەر قاچ بوەسە
ئەمرت بەجێیە و فەرمانت خاسە
خۆ من پێم وتی لە سەرم بۆسە
زۆرم هاوار کرد دەنگیشم نوسە
کاتێ گەشتمە لات نەما هەناسە
دڵ و دەروونم پڕ بوو لە تاسە
سەبرم لێبڕا و لەو قسە و باسە
پەنگم خواردەوە ئا لەو ئەحساسە
نازانم چیبکەم لەو هەس و نەسە؟
خولیای ماچم کرد وا بەگڕ و تاسە
لێوانی هێنا و وتی بیان گەسە
سەر کوڵمەکانم بەزمان بلێسە
جێگا ماچەکەم وەک ماران گەسە
خۆ من لەم دونیا تەنیا تۆم بەسە

واتای وشەکان

دەمبوس: ئەو دەرزیە بچوکەیە کە لە لەچکو سەرپۆشی کچ و ژناندا بەکار ئەهێنرێ بۆ بەستن و ڕێک کردن
بە تەوسە: بەحەزو ئارەزۆیەکی زۆرەوە
بەس مرۆڤ هەڵواسە: بەس مرۆڤ لە شێدارە بدە
کەساسە: تایبەتە بەو حاڵەتەی کە کەسێک لە رێگای خۆشی و باشی و گڕوتینی زۆرەوە بەرەو غەمگین و پەرێشانی بچێت یان شتێک کە زۆرو گەش و پڕە بەرەو پوکانەوە و لاوازی و کەمی و نەمان بچێت
خەمگەین یا پریشانحاڵی دەبێت
دەفر: قاپێکی دەمکراوەیە بۆ تێکردنی خوادن و شتیتر
کاسە: دەفرێک یا قاپێک بە شێوەیەکی گشتی خڕە کە بۆ ئامادەکردن، تێکردن و ھەڵگرتنی خۆراک بەکار ئەهێنرێ
مارەغان: ئامێرێکە لە کۆنا بەکاریان ئەهێنا بۆ گەنم و گیا دروونەوە
داسە: داسەش ئامێرێکە لە ماراغان بچوکترە بۆ درونەوەی گەنم و گیا بەکاریان هێناوە
گوریس و قەیاسە: گوریس بۆ بارو کۆڵ بەستنە قەیاسە زیاتر بۆ نێواندان و بەدەوری هەموو بارەکەدا ئەهێنرێت بەژێر سکی وەڵاخەکەدا ئەهێنرێت بەتوندی ئەبەسرێت
کەرەسە: کەل و پەل
بڵباس: هۆزێکی گەورەی کوردیە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێن بە تایبەتی لەپارێزگای هەولێر و پارێزگای ورمێ، ئەم هۆزە یەکێکن لە هۆزە کۆنەکانی کوردانی فەیلی و ڕەچەلەکیان دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی مەلکشاهی ئیلام
هەباس: هەباسی بایزی باوەڵاغای پشدەرێ
خاسە: بەوەتای چاک و باش بەکاردەهێنرێت
شوناسە: خۆ ناساندن و دیاری کەسی
خەزاڵو لاس: لاس و خەزاڵ
لۆسە: کارنەکەر و تەمەڵ تەوەزەل و دەغەڵ
کۆسە: بێ موو بێ ڕیش
هەوەس: حەز و ئارەزوو
تەرەس: مرۆڤی بێ ئابڕوو
بۆسە: بوەستە، کەسێک بکەوێتە بۆسەی گروپێکەوە یا ئاژەلێ کەوتبێتە بۆسەی ڕاوکەرێکەوە
تاسە: مەیل و هەوەس و هەویا کەسێک بەئارەزۆیەکی زۆرەوە
ئەحساس: پەیوەندی مرۆڤ بە هەست و ئەو شتانەی کە مرۆڤ بە هەستەکانی خۆی تێدەگات و دەزانێت، یان هەست و هەستبزوێن و هەستکەرایی بەرز
هەس و نەس: هەست و نەست
گەس گەسە: قەپ و گاز گرتن، پەنجەی پەشیمانی گەستن
٢٠٢٥/١١/١٨
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit