مرۆڤ هەر مرۆڤە بەهەر جۆرێبێ
پێویستە وەک یەک ڕێزی لێبگیرێ
مرۆڤ هەر چۆنە بۆ ژییان هاتوە؟
پێویستە بەیەک چاو سەیر کرێ
ڕێزی لێبگیرێ نەوەک بە زەیی
جیاوازی نییە پاشا و گەدا بێ
گرنگی ئەوەیە هەتبێ بۆ ئەوان
سۆزو ویژدان و زەردە خەنەبێ
یا میهرەبانی و خۆشەویستیە
ئەکرێ ئەمانە گرنگی ژییان بێ
ئاشتی و یەکسانی بێبەرابەری
ئەمانە بۆ مرۆڤ ڕەها وەرگیرێ
پێویستی ئەوان نان و ئازادی
شوێنێکی ئارام کە تێیدا بژێ
سەربەخۆ ئاشتی تێکرا بۆ گەلان
ئەوە مافێکە ئەبێت بسەندرێ
لەگەڵ ژیانێکی خۆش و ڕەفایی
دوور لە ئازار و خەم و تاڵی بێ
مرۆڤەکان بۆ ڕێز ئاژەڵ بەزەیی
ویژدان ئاسودە دڵت بسرەوێ
پێویستە وەک یەک ڕێزی لێبگیرێ
مرۆڤ هەر چۆنە بۆ ژییان هاتوە؟
پێویستە بەیەک چاو سەیر کرێ
ڕێزی لێبگیرێ نەوەک بە زەیی
جیاوازی نییە پاشا و گەدا بێ
گرنگی ئەوەیە هەتبێ بۆ ئەوان
سۆزو ویژدان و زەردە خەنەبێ
یا میهرەبانی و خۆشەویستیە
ئەکرێ ئەمانە گرنگی ژییان بێ
ئاشتی و یەکسانی بێبەرابەری
ئەمانە بۆ مرۆڤ ڕەها وەرگیرێ
پێویستی ئەوان نان و ئازادی
شوێنێکی ئارام کە تێیدا بژێ
سەربەخۆ ئاشتی تێکرا بۆ گەلان
ئەوە مافێکە ئەبێت بسەندرێ
لەگەڵ ژیانێکی خۆش و ڕەفایی
دوور لە ئازار و خەم و تاڵی بێ
مرۆڤەکان بۆ ڕێز ئاژەڵ بەزەیی
ویژدان ئاسودە دڵت بسرەوێ
تێبینی // ژان ژاک ڕۆسۆ فەیلەسوف و بیرمەندی فڕەنسی ئەڵێ مرۆڤ شایەنی ڕێز لێگرتنە نەوەک بەزەیی، ئەوەی هەموو مرۆڤێک پێویستی پێیەتی لێبوردەیی و بەزەیی نییە، بەڵکو قبووڵکردن و ڕێزە.