ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩٢. بۆ دڵخوازم
گوڵەکەم خۆشم ئەوێی
گیانەکەم حەزم لێتە
دڵم بۆت لێ ئەدا
لە هەمووکات و شوێنێکا
چاوم بۆت ئەفڕێ
کە دێیت و ئەچی بەبەردەمما
بە سکوتێکی ئەسپایی
بەئەسپایی و بەبێ دەنگی
بە ئاگایی و وا بەخاکی
بەبێ چرپە بەبێ ئاواز
بەبێ دەنگی ڕا ئەبوری
بە ئاسانی تێ ئەپەڕی
بێ ئەوەی هەڵوێستەیەک بکەی
لێناگەڕێی لە نێوانمانا چەکەرەیەک
بڕوێ و گەشەبکا
تەنها خۆت ئەخوێنیتەوە
دڵت هەر بەدڵی ڕا ئەگا
نازکۆڵەکەم ئەی نازدارەکەم
ئەی شا پەری هەستیارەکەم
هیوا خوازم هیوام وایە
دڵت گەورە بێ
دڵیشت لەگەڵ دڵما بێ
هیچ دنیا نا گۆڕێ و
دنیاش خەرا نا بێ
ڕاستە کە کچە سوڵتانی و
لە بەگزادەکانی کوردەواری
ئەوەش ڕاستە ئەترسی و
زۆریش شەرمنی
لەگەڵیشتا هاوڕام
کە ئەو کار و کردەوانە
لە عورف و کلتوری کوردەواری
سنوردارن و ڕێگە پێ نەدراون
نا بەجێ و نامۆ و سەرسوڕهێنەرن
بەڵام ئەوەش بزانە لە نێو ئەشق و
ئەوین و خۆشەویستیدا
هەموو شتێ دادەپۆشرێ و
هەژمار بۆ هیچ شتێ ناکرێ؟
پشت لە هەموشتێ ئەکرێ و
بەربەستەکان ئەشکێنرێ
بەریتانیا
٢٠٢٥/١١/٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit