ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩٣. ئەگەر
ئەگەر ڕۆژێ تۆ نەبینم هەناسەکەم
ئەگەر ڕۆژێ تۆ نەبینم کڵپەی دڵم
ئەگەر ڕۆژێ تۆ نەبینم نازدارەکەم
ئەگەر ڕۆژێ تۆ نەبینم بەرخۆلەکەم

لە دووری تۆ ژیان مەحاڵە دڵ و گیانم
لە دووری تۆ گیان بێ حاڵە باوانەکەم
لە دووری تۆ زۆر بێ هۆشم دڵدارەکەم
لە دووری تۆ بێکەس ماوم ژیکەلەکەم

بۆ چی ئاوا لێم بێ ئاگای ماڵ و مڵکم؟
بۆ چی جارێ لێم ناپرسی ژییانەکەم؟
بۆ چی سەرێکم لێنادەی خەم ڕەوێنم؟
بۆ چی ئاوا لێم بێ ئاگای ئەوینەکەم؟

ئەی هانای خۆم بۆ کێ بەرم شیرینەکەم!
ئەی سکاڵام بۆ کێ بکەم هەر دوو دییەم!
ئەی ڕاز و گلەیم لە کێ بکەم هەناوەکەم!
ئەی بۆ کێ بژیم لە مەو دووا خاتونەکەم!

لە دووری تۆ ئەناڵێنم باوانی باوانەکەم
لە دووری تۆ بێکەس ماوم ئەی شادیەکەم
لە دووری تۆ زۆر ئاستەمە هەموو ژیانم
لە دووری تۆ زۆر غەمبارم دەردی دڵەکەم

لەم ژییانە هەر تۆی کەوا فریاد ڕەسم
لەم ژییانە هەر تۆی ماڵم هەموو کەسم
لەم ژییانە هەر تۆی گشت ڕازو هەسم
لەم ژییانە هەر تۆی گیانم تۆی پێویسم
بەریتانیا
٢٠٢٥/١١/٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit