ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩١. شیعری بێخاڵ بێ (نوقتە)
سڵاو لە بەڕێوەبەر و ئەدمین و ئەندامان نوسەر و شاعیر و خوێنەر و گوێگر و بیسەرانی دیوەخان
تێبینی بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست بۆ یەکەم جارە پێشنیارێکی ئاوا جیاوازی لەو بابەتە لە دیوەخاندا تەڕح ئەکەم هیوادارم هەموان بە پێی توانا بەشدار بن و سودی لێ ببینن ئەویش بە شیعری بێ خاڵ بێ (نوقتە) شاعیرانی کوردی پێش ئێمە شیعری بێ خاڵ بێ (نوقتە)یان نوسیوە و شیعریان هەبووە نمونەی ئەوانیش ( قانع- کەمال ڕێناس و شاعیرانی تریش هەبوون جا پێویستە ئێمەش خۆمان لەو بوارەدا تاقی بکەینەوە و بزانین ئێمەش تا چ ڕادەیە ئەتوانین خۆمان لەو بوارەدا ببینینەوە؟ بۆ ئەوەی ئەو بەتاڵایەش لە شاعیرانی نوێدا پڕ بکرێتەوە و جێ نەمێنێت بەهیوام ئێوەش بەشدار بن و بابەتەکە زۆر تر و بە پێستر و جوانتر بکەن دڵنیام ئێوەش بە توانا و بە ئەزمونن لەو بوارەدا، هیوادارم سودێکم بوو بێت و سودێکم گەیاند بێت سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو لایەک.
بچوکتان: سەعید سەدیق / بەڵێن

سڵاو لە سمکۆ و ئا لەو محمودە
سڵاو لەو دووە ڕاوەرە کوردە

سلآو کاک ئەحمەد وە گەورەو سەروەر
سەد سڵاو لە وە مودەڕەس ڕاوەر

سالآو محەمەد هەم لە کاک ئەحمەد
سڵاو هەر لە وە دوور لە وەڵا و دەرد

عەلی و عومەرە ئادەم سەروەرە
سەرداری گەورە هەر ئەو ڕاوەرە

سوعاد و ئەسمەر ئەو دوو دراوسێ
هەر دووە هاووڕێ لای دادە وەسێ

ئەحمەدی کۆڕێ عالی و سەروەرە
ئەو لای ئە مە دائم گەورە و ڕاوەرە

ئا ئەوە حەمدی ماهرە و گەورە
بۆ هەمی سەردەم ئاوا وەک هەورە

ئەحمەدی کۆڕێ هەم سامی عەوداڵ
لەگەڵ سالما لای هەورە وەک داڵ

ماملێ و مەولەوی دوو کوڕی ماڵێ
وەک هەورە گرمە لۆ کورد عەوداڵێ

مەلا مەحمود و مەلا ئاوارە
ئاسۆ هەم سەعدی و کاکە سوارە

مەولەوی و لالۆ هەم لەگەڵ کوردی
وەلی و هەم هەردی وا لەگەڵ ووردی

لای کوردا گەلێ گەورە و سەروەرە
هەر سێ ماهرە لەگەڵ مە و دەرە

گەرمو ساردی هەس لە هەردو وەردە
لەگەل هەموو دا هەر لۆ مەی کوردە

کەسێ سەرکەوێ ئەکرێ سەعی کا
لە حال و ئەحواڵ ئاوا سەردەرکا

سەد لە سەد مرامم ئاوا حاسڵ کرد
ئەوە لۆ ئە مە هەر وە دەس و ورد

گوڵ وە گوڵ ئەڵێ وڕۆ وە و لاوە
مار هەر ماری کوڵە وا لە کەلاوە

ئەو دێ ی لە هەردە وەکو گەڵاڵە
لە کەرکوکا هەس گەڕەک گوڵاڵە

وە دەس و کردە وەکو گەردەلول
گوڵ وە دڵ ئەگری وا ماهو مەلول

هاوڕێ ی ساڵ وە ساڵ وا داوا ئەکەم
گوڵ گوڵە و دڵ دڵە ئەو دڵدارەکەم

دڵەکەم هاوارە وەک لاو لاو ئاڵێ
لە دار و دوار لە ماڵ و حاڵێ

ئاوا مە وەسم حاسڵ کراوە
لای ئەمو ئەو هام ئاوا لە دواوە

واتای وشە و ناوەکان

سمکۆ: سمکۆی شیکاک
مەحمود: شێخ مەحمود
کاک ئەحمەد: کاکە حمەدی شێخ
مودەڕس: مەلا محەمەدی مودەرس
محەمەد: محەمەدی ئیسلام
کاک ئەحمە: کاکە حمەدی شێخ
عەلی و عومەر: خەلیفەی مسوڵمانان
ئادەم: پێغەمبەر ئادەم
ئەحمەدی کۆڕێ: نازناوی ئەدەبی شیعری ئەحمەدی کۆڕ شاعیرێکی کوردی گوندی شیوە سماک سەر بە شاری شنۆ دەسپێکەری هۆنراوەی عەرووزی لە سۆڕانیدا پێکەوە بەستنەوەی دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بەڕاگواستنی ئەزمونی بۆتانی بۆ سۆرانی
عالی: بەرز و گەورە
حەمدی: حەمدی شاعیر
ماملێ: محەمەدی ماملێ ی هونەرمەند
مەولەوی: مەولەوی شاعیر
مەلا مەحمود: شەهید مەلا مەحمود زەنگەنە
مەلا ئاوارە: شاعیر مەلا ئاوارە
ئاسۆ: بەرە و ئاسۆ
سەعدی: سەعدی شیرازی
سوارە: شاعیر سوارە ئیلخانیزاد
کوردی: کوردی شاعیر
ئەحمەد هەردی: ناوی ئەدەبی هەردیە
ووردی: ووردی دانەری سرودی ئەی شەهیدان ئەی شەهیدان نامرێ ناوو نیشانتان
گەڵاڵە: گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ شینکایەتی
گوڵاڵە: گوڵاڵەی کەرکوک
مە وەسم: مە بەستم
شاری هاڵ
٢٠٢٥/١٠/٣٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit