ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٩٠. وەفای سەگ
سەگ کە توخمێکە
لە توخمی ئاژەڵ و
ئێمە بە هیچی ئەزانین؟
دەبا پێتان بڵێم و
با ئەوەش بزانن
هەر چی ڕوداوە
لە ئاسمانا ؟
لە سەر زەوی
لە ژێر زەوی
لە دەریا و
ژێر دەریاشی لەگەڵا بێ
سەگ هەستی پێ ئەکا و
چاک ئەیزانێ
زۆر جارانیش
سەگەکان
لە ڕوداوەکان
خاوەنەکانیان ئاگادار کردوەتەوە
یا خاوەنەکانیان ڕزگار کردووە
سەگیش هەبووە
خاوەنەکەی
لەدەست داوە و
بۆ ماوەیە لە سەر گۆڕی
خاوەنەکەی لە گۆڕستان
ماوەتەوە و
جێی نەهێشووە
کاممان لە ئێمە
کە مرۆڤین ؟
لەگەڵ ئازیزانی
ئەوەی کردووە
بێگومان هیچ کەس؟
ئێستا پێم بڵێن
لە مرۆڤ و سەگ
کامیان بەوەفایە؟
کامیان ژیرو ئاقڵە و
کامیان بە ئاگایە؟

تێبینی // دوا وێنەی هاچیکۆیە، سەگی دڵسۆزی ژاپۆنی ئاکیتا کە زیاتر لە ٩ ساڵ لە دەرەوەی وێستگەی شیبویا لە تۆکیۆ چاوەڕێی گەڕانەوەی وەستاکەی بوو دوای مردنی. (١٩٣٥)
سەگ لە دۆخی دەرونی خاوەنەکەی تێدەگات
بەریتانیا
٢٠٢٥/١٠/٢٥
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit