ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٨٩. نازانم
نازانم باسی چیتان بۆ بکەم و
لە کوێوە دەست پێبکەم؟ !
باسی جەنگ و کوشتارەکان
یا باسی درۆ و بوختانەکان

باسی چیتان بۆ بکەن
کە دنیا یەک پارچە
بۆتە خوێن؟
تاوان ڕق کینە بێویژدانی
نایەکسانی نابەرابەری
سوکایەتی و خوێن
ڕشتن و وێرانکاری

چیتان بۆ باسکەم
باسی ئەو هەموو
لاشانەی کە ڕۆژانە
وەک ئاژەڵ سەرئەبڕێن و
ئەکرێنە قوربانی

یا باسی نادادی ئەو
نادادیەی کە هەر ئەو کاتە
سەری هەڵدا کە بەڕقەوە
شمشێرەکان ئەسوان و
دەمەزەرد ئەکران
گەرم ئەکران و تیژ ئەکران
تیژ ئەکران و ئامادە ئەکران
بۆ شەڕو دووبەرەکی ئەمە
لەسەر چی لەسەر شتێکی
نادیار و بێ بەها و بێ واتا؟

باسی چیتان بۆ بکەم
باسی سوڵتە و دەسەڵات
یا باسی بەرژەوەندی و
هێز و دەسەڵاتی
خۆ سەپێن؟

چیتان بۆ باسکەم
باسی ئەو ژن و کچانەتان
بۆ بکەم کە کوژران
خنکێنران و سوتێنران
لە پێناوی شەرەف کە
شەرەف هیچ ڕەنگێک و
هیچ واتایەکیشی نیە؟

باسی چیتان بۆ بکەم
باسی یەهود مەسیح
ئیسلام و بوزیەت
یا بیروو باوەڕەکانیتر

ئەمانە هیچیان لە
لە پێناو خوا و مرۆڤایەتیدا
کار ناکەن کارناکەن؟
گەر لە پێناو ئەواندا
کار ئەکەن کەی
دڵی خوا و مرۆڤ بوون
ئاوا شەڕان گێزە و
ئەم هەمووکوشتن و سوتانە
خنکان و فڕانە
درۆو بوختانە
نادادی و بێوژدانیە و
ناپاکی و بوغزانەی تێدایە؟
بەریتانیا
٢٠٢٥/١٠/٢٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit