سەتڵ باوی نەماوە کارتۆن هاتە ئاراوە
وا بزانم سەتڵ بچوکە بۆو پارانەی کۆکراوە
بە ناوی خێری مزگەوت ئەو پارانە هێنراوە
بەڵام لە جیاتی مزگەوت بازرگانی پێکراوە
هەندێ جار پارەی ڕەشە بەم شێوە سپیکراوە
یا پارەی جگەرە و مەشروب بەرازیشی تێکراوە
پارەی قاچاخچی و قومار دەرمانیشی تێکراوە
ئەم پارانە هەر هەمووی بۆ مزگەوت کۆکراوە
ئەمە کەی ڕەوای حەقە خودا کەی ڕێی پێداوە
بەپێی بەرنامەی ئیسلام شەرع ڕێگەی نەداوە
بەو پارە حەرامانەی مزگەوتی پێ دروستکراوە
کەواتە ئەمە ڕاست نیە ئەو پارانەی کۆکراوە
تەنیا بۆ کۆمەڵێکە و کە سودی لێ بینراوە
ئەم کۆمەڵە کەسانە بەقسەی باق و بریقەوە
سەرنجتان ڕا ئەکێشن ئەچن بەرە و پیریەوە؟
داما و هەیە شە و ڕۆژ گیانی وا لە ناو ئاوە
بەو شێوە پەیای ئەکا بەم شێوەش پارەی داوە
بۆ کۆمەڵێ ژیان قورسە بۆ کۆمەڵێ وەک ڕاوە
خۆزگە هەرچی خێر ئەکات بە ئاگا ئەهاتەوە؟
ماڵەکەی نەئەبەخشی بەم سەتڵ و کارتۆنەوە
ئەگەر ئێوە ڕاست ئەکەن پارە ئە بەخشنەوە
خەڵکی هەژارمان زۆرە گەر لایان لێ بکەنەوە
نەک پارەکەت بۆ شوێنێ جێگەت بۆ نەگرێتەوە؟
کە هەر پارە ئەبەخشی بەخشە لەڕێی ڕاستەوە.