ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٨. شارباژێڕەکەم
لە ئەزمڕ بەو لاوە شارباژێڕە
جوان و ڕازاوە و گوڵ بژێرە
هەمووی لێژ و نشێوو تەختە
شارباژێڕی تەخت و سەختە
هەر ئاوەدان بێ گوندوو دێهاتی
خەڵکی شیرینە وەک نقڵو نەباتی
خانەدانن و زۆر میوان دۆستن
لەکردارو ڕەفتاریشا بەهەڵوێستن
باسی چاکی ئەوان بەزمان ناوترێ
جوارمێری و پیاوەتیان لێ ئەبارێ
لەهەر شوێنێکی شارباژێر لێت بقەومێ
مەحالە بۆ هیچ شتێ پەکت بکەوێ؟
یا لەهەر شوێنێکی شارباژێڕ لێت بقەومایە
مەحاڵ بوو بۆ هیچ شتێ پەکت بکەوتایە؟
نمونەش زۆرە کە پێویسکا ناویان بێنم
وا لە خوارەوە ناوی هەندێکیان دێنم؟
حاجی ساڵحی بەرگورد یەکەم پیاوو بوو
شۆڕش و کوردایەتی لەفکرو خەیاڵ بوو
لەڕێی ئەوەوە مام جەلال ڕێی بۆ ئاسانکرابوو
لەئێرانەوە کەهاتەوە بەئاوا سیم ڕایەڵکرابوو
لەڕێگەی ئەو لەئاوی بەرگورد پەڕیوەتەوە
پێشوازی و میوانداری بێ وێنەی لێکراوە
دوایی بەڕێزەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکراوە
حاجی سەلیم و ساڵح لەقامیشو گەڵالە
خانەوادەن و نان بدەن ئەو دوو بنەماڵە
بۆ شۆڕش و کوردایەتی زۆر تێکۆشاون
تا ئێستاش بەردەوامن هیچ نەگۆڕاون؟
سەلمە سەعید مەلاک خێزانی مام برایم
کەسایەتی سەفرە و شینکایەتیم
زۆری تریش هەن بەوێنەی ئەوان
خاوەن دیوەخان و پیاوی ناو پیاوان
ئەوان لە کۆنەوە هەر نان بدە بوون
خانە خوێی غەریبە و ڕێبواران بوون
نموونەی تریش هەبوون لەناوچەکانیتر
بۆ لێقەوماوو هەژاران خۆیان کرد بەپر
بۆ شۆڕش و کوردایەتیش هەوڵێ زۆر دراوە
چەندەها شەهیدو قوربانیەکی زۆریش دراوە؟
هەمیشە شارباژێر جێگای شۆرش بووە
مۆڵگەو حەشارگەی پێشمەرگەو فیداکارانبوە
یەکێ لەوانە مەجیدی حاجی عەلی شانەخسێ
بەکری حاجی خاڵدی لەسەفرە ئەکرێ ناوی بێ
مام عەلی ماوەتی و مراد ژاژڵەیی ئەم دوانە
ئازاو قارەمانانە بوونەتە قوربانی ئەم کوردستانە
عەبدولڕەحمان سیتەکی و هاوڕێکانی
لەگەڵ محەمەد حاجی سەعید چوارتایی
ئەمانە ئازاو بەجەرگ بوون وەک پڵنگ و شێر
بەتایبەت محەمەد سەعید چوارتایی هەڵۆی شارباژێر
زۆریتریش بوون و هەن وێنەی ئەم جوارمێرانە
شەهید بوون و بونەتە قوربانی ئەم کوردستانە
نەمرن ڕوحیان شاد و ئاسودە و ئارام بێ
بۆ کورد و کوردستان بووە بەزایە ناچێ
نەیان ئەزانی دوای خۆیان دنیا چیلێدێ!
ڕۆژگار بە کوێ ئەگاو؟ چی بەسەردێ؟
ئێستاش بەتەواوی ڕزگارمان نەبووە
بارو زروفمان لە جاران باشتر نەبووە
ئەبینی چۆن ناحەزو دوژمنان ناهێڵن؟
بەتۆپ و تانک و درۆن زەویمان ئەکێڵن
بۆردوومانمان ئەکەن خەڵکمان ئەکوژن
زەوی و زار خاک و باخ و ماڵمان ئەبێژن
هیوا بخوازن شارباژێڕەکەمان بپارێز رێ
ئیتر لەمەدوا ڕێنەدرێ بۆردومان بکرێ
شارباژێر هەر لە کۆنەوە ناوبانگی هەیە
وا بەردەوامە زیاتریش تا ئەم سەدەیە
لەناو خۆو دەرەوە بێگومان ناوی دەرکردووە
ناوبانگی ڕۆشتوە و بۆ شوێنی کەش چووە
تەنانەت لەهەندەران باسی وان ئەکرێ
باسی چاکی و پیاوەتی و جوارمێریان ئەکرێ
پێویست بوو زیاتر لەسەری بدوێم
بەناوچە و شوێن و گوندەکانیا بێم
بەڵام با ئەمە بمێنێ بۆ لەمەو دوا بێ
ئەوەش ئەکەینە هۆنراوە تەمەن باقیبێ
ئەوانەی کۆچیان کرد ڕوحیان شادبێ
ئەوانەی کەماوون تەمەنیان درێژ بێ
هەر ئاوەدان بێ شارباژێڕی ڕەنگین
با هەر وەک جارانبین بەبرایانە بژین
ئەمە بوو باسی شارباژێری جوان
تا باسی بکەی کەمە چاکەو پیاوەتیان
بە هیوام شارباژێڕ هەر گەشاوە بێ
شوێنی باو باپیرانمانە با لەیاد نەچێ.
بەریتانیا
٢٢/٥/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit