ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٧. دوو شار لەدڵا
نۆتینگهام ئەی شاری شاران
لەدڵی منای لەجوانی یە
ناتگۆڕمەوە بەهەموو شاران
لەوەتی ئاوارەم مەنزڵم ئەم شارەیە
لێرە بەسەرم برد نیوەی ژیان
نیوەکەی تری ژیانم سلێمانی یە
شاری ڕۆشنبیریە و دێرینە کانێسکان
زۆر دڵم پێ ی خۆشە لەناو دڵمایە
هەرگیز لەیادم ناچێ لەوێ بوم سەرەتای ژیان
دروشمی نۆتینگهام تیر و کەوانەکەیە
قەڵای ڕۆبن هود گەشتیارانی دێن لەجهان
قەڵاو ئەشکەوتە دێرینەکەی لەوێنەی نیە
مێژوەکەی کۆن و دێرینە ناسراوە بەوان
وڵتون پارک و مێداوسەکەی سودێ زۆریان هەیە
میهرەبانی خەڵکەکەی زەردە خەنە و پێکەنینیان
سلێمانی بەشاری جوانەوە ڕەونەقی هەیە
خۆشە سەرچنارو بەختیاری کۆنە جولەکان
سلێمانی ئەشکەوتی هەزار مێردی هەیە
لەهەموو لایە خەڵک ڕووی تێ ئەکا بۆ زانینی ژیان
سلێمانی بەکانێسکان و مەڵکەنی ناوبانگی هەیە
جادەی سەهۆڵەکەشی خۆشە بۆ پیاسەی ئێواران
سلێمانی بەچەن شتێ ناسراوە و بەهای هەیە؟
ڕۆشنبیری ڕێزی زۆر ئەگرن لە غەریبە و میوان
خەڵکەکەی باشن خواردنی خۆشی لێیە
شوێنی سەیران ئاحماوا دوکان لەگەڵ هەورامان
نۆتینگهامیش خەڵکی زۆر باشیان هەیە
ڕێزی غەریبەو پەنابەر ئەگرن هەم خزمەت پێیان
دیمەنی جوانە و ئاوو هەوایەکی پاکی هەیە
گەڕەک و سیستەمی هاتوچۆی دێتە ناو دڵان
نۆتینگهام خاوەن ڕۆبن هودە و فلمیشی هەیە
پارەی لەدەوڵەمەندەکان وەرەگرت بۆ هەژارەکان
سلێمانیش خولە پیزەی بوو چەن فیلمی هەیە؟
ئەویش لەپێناو ڕەشو ڕوت خۆی کرد بەقوربان
لەدەسەڵات قاچاخ بوو لەم لا بۆ ئەو لایە
زۆر ئازا و قارەمان بوو بەداخەوە ڕۆی لەژیان
ناوی خولە پیزە و ڕۆبن هود ئەمێنن تا هەتایە
دوو پیاوی ئازاو ناودار بوون لەسەردەمی خۆیان
ئەوەی ئەوان کردیان باسناکرێت و کۆتایی نایە
بۆ نەتەوەکەیان کرد لەمێژوو دیارە نەچووە بەزایە؟
بەریتانیا
١٨/٥/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit