هەموو نەتەوەکان بەزمان ناسراون
گەر زمان و وێژە نەبێ سیما سڕاون
زمانی هەر نەتەوەیەک زمانی دایکە
شیرن و پاراوە وریابە لەبیری مەکە
لەم جیهانەدا ٦٠٠٠ بۆ ٧٥٠٠ زمان هەیە
هەموویان بەردەوامن تا ئەم سەدەیە
لەگەڵ ئەوەیە کە هیچیان لەیەک ناچن؟
بەڵام وا خەریکە هەندێکیان لەناو ئەچن
نەتەوەکان بەزمان ناوبانگیان هەیە
کە وێژە و زمان نەبێ هیچ مانایان نیە؟
زمان ئەدەب وێژە ڕاگەیاندن و میدیا
سەرچۆپی پێشکەوتنە لەهەموو دنیا
هەر نەتەوەیەک بەمانە بەناو بانگە
بێ ئەمانە ڕۆشنبیریان شەوەزەنگە
بەڵام داخەکەم زمانەکەی ئێمە
هەرچەنە کۆنە پێی کراوە گەمە؟
زمانێکی دەوڵەمەندو پاراوو پێشکەوتوو
لەلایان دوژمنانی کورد پەکیان خستبوو
ئەوەش لەلایەن( ع ف ت)وامان لێکراوە
لە قوتابخانە و خوێندنا ڕێگریمان لێکراوە
ئەوە شەرمەزاریە بۆ ئەو سێ لایەنە
گەر بڕوام پێناکەی بڕۆ مێژوو بخوێنە
ئەو کات ئەزانی کورد چەن داماوو بووە؟
بەدەست دوژمنانی چۆن گیری خواردوە؟
لە قسە کردن و نوسین ڕێگریمان کرا
خاک و ئاویشمان لە گەڵیا داگیر کرا
ئەنفال زیندان کراین و کیمیامان لێدرا
کوژراین و لێدراین گوندمان وێران کرا
کوردە وشیاربە بۆ لەمە و دوات بێ
یەکگرتوو هاو زمان پشتو پەنات بێ
بەرنامەت هەبێ بۆ ئێستا و داهاتوو
ئاوڕێ بەرەوە لە مێژووی ڕابوردوو
مێژووی کۆن و ڕابوردوت تاڵو تفت بوو
ئەوەی ڕۆی ڕۆیی تازە لەدەستت چوو!
بۆ لەمە و دوات بێت بزانە چی ئەکەی؟
قەت بڕوا بەڕێوی و حوشتر و قەل نەکەی.
گەر زمان و وێژە نەبێ سیما سڕاون
زمانی هەر نەتەوەیەک زمانی دایکە
شیرن و پاراوە وریابە لەبیری مەکە
لەم جیهانەدا ٦٠٠٠ بۆ ٧٥٠٠ زمان هەیە
هەموویان بەردەوامن تا ئەم سەدەیە
لەگەڵ ئەوەیە کە هیچیان لەیەک ناچن؟
بەڵام وا خەریکە هەندێکیان لەناو ئەچن
نەتەوەکان بەزمان ناوبانگیان هەیە
کە وێژە و زمان نەبێ هیچ مانایان نیە؟
زمان ئەدەب وێژە ڕاگەیاندن و میدیا
سەرچۆپی پێشکەوتنە لەهەموو دنیا
هەر نەتەوەیەک بەمانە بەناو بانگە
بێ ئەمانە ڕۆشنبیریان شەوەزەنگە
بەڵام داخەکەم زمانەکەی ئێمە
هەرچەنە کۆنە پێی کراوە گەمە؟
زمانێکی دەوڵەمەندو پاراوو پێشکەوتوو
لەلایان دوژمنانی کورد پەکیان خستبوو
ئەوەش لەلایەن( ع ف ت)وامان لێکراوە
لە قوتابخانە و خوێندنا ڕێگریمان لێکراوە
ئەوە شەرمەزاریە بۆ ئەو سێ لایەنە
گەر بڕوام پێناکەی بڕۆ مێژوو بخوێنە
ئەو کات ئەزانی کورد چەن داماوو بووە؟
بەدەست دوژمنانی چۆن گیری خواردوە؟
لە قسە کردن و نوسین ڕێگریمان کرا
خاک و ئاویشمان لە گەڵیا داگیر کرا
ئەنفال زیندان کراین و کیمیامان لێدرا
کوژراین و لێدراین گوندمان وێران کرا
کوردە وشیاربە بۆ لەمە و دوات بێ
یەکگرتوو هاو زمان پشتو پەنات بێ
بەرنامەت هەبێ بۆ ئێستا و داهاتوو
ئاوڕێ بەرەوە لە مێژووی ڕابوردوو
مێژووی کۆن و ڕابوردوت تاڵو تفت بوو
ئەوەی ڕۆی ڕۆیی تازە لەدەستت چوو!
بۆ لەمە و دوات بێت بزانە چی ئەکەی؟
قەت بڕوا بەڕێوی و حوشتر و قەل نەکەی.
تێبینی// ڕۆژی ٥/١٥ ی هەموو ساڵێک ڕۆژی زمانی کوردیە پیرۆز بێت لەکوردان.