»»»»»
جوانن کچانی لادێ هەر ئەڵێی تۆپە گوڵن
وریا و بەدەست و بردن بۆیە وا لەناو دڵن
بە ناز و شەرمنن هیچ لەدڵیان ناگرن؟
لە کارو فەرمان ئازان ئاوا کێو هەڵ ئەدڕن
«««««
بەیانیان زوو هەڵەستی بەرچاییان حازرە
لەناو خانو لە باخا یاخوود لەژێر چادرە
بەرچایمان بۆ دێنن هێلکە کەرە پەنیرە
هەنگوینە ماستە لۆرکە قەیماخە شیرە
»»»»»
دوای نانی بەیانی زۆریان خەریک مناڵن
هەندێکیان ناوماڵو جێگای ئاژەڵ ئەماڵن
دوای خاوێن کردنەوە ئەوان ماڵ جێدێڵن
ئەڕۆن بۆ دەر و دەشت گژ و گیا ئەهێنن
«««««
لەبەرو بومی بەهارە کەنگروو کاردوو
کوڕادە و ڕێواس و قەزوان هەم توو
خەرتەلە لوشە و لەگەڵ گیابرژوو
لەگەڵ جاترە و نێرگزو گوڵە بەیبوو
»»»»»
ئەمانە و زیاتریش دێنن لەهەردو کێوان
کاتێ خۆش بەسەر ئەبەن کچان و کوڕان
دوای ئیش و گاڵتە و گەپ و سەیران
بەرە و ماڵ دێنەوە پێش مەلا بانگدان
«««««
مەڕو ماڵات ئەدۆشن و نانیش ئەکەن
خزمەتێ زۆر بەغەریبە و میوان ئەکەن
کاری کشتوکاڵ و باخداریش ئەکەن
لەکارو چالاکی ترا هیچ درێغی ناکەن؟
»»».»»
ئەمانەیان لە هەگبەیایە کیژی لادێ
ئازایی و ناز لەنجەو لاریان لێ دێ
بۆ وان جیاوازی نیە نە شار نە لادێ
هەر شوێنێ بێ هەڵەکەن لەوێ
«««««
ئەمەی باسم کرد کچانی لادێ بوو
ناویان تۆمار کرا ئەوان لە مێژوو
هەرچی کاری مرۆڤانەیە لای وانبوو؟
جێگای شانازی کەس و کاریان بوو
»»»»»
جوانن کچانی لادێ هەر ئەڵێی تۆپە گوڵن
وریا و بەدەست و بردن بۆیە وا لەناو دڵن
بە ناز و شەرمنن هیچ لەدڵیان ناگرن؟
لە کارو فەرمان ئازان ئاوا کێو هەڵ ئەدڕن
«««««
بەیانیان زوو هەڵەستی بەرچاییان حازرە
لەناو خانو لە باخا یاخوود لەژێر چادرە
بەرچایمان بۆ دێنن هێلکە کەرە پەنیرە
هەنگوینە ماستە لۆرکە قەیماخە شیرە
»»»»»
دوای نانی بەیانی زۆریان خەریک مناڵن
هەندێکیان ناوماڵو جێگای ئاژەڵ ئەماڵن
دوای خاوێن کردنەوە ئەوان ماڵ جێدێڵن
ئەڕۆن بۆ دەر و دەشت گژ و گیا ئەهێنن
«««««
لەبەرو بومی بەهارە کەنگروو کاردوو
کوڕادە و ڕێواس و قەزوان هەم توو
خەرتەلە لوشە و لەگەڵ گیابرژوو
لەگەڵ جاترە و نێرگزو گوڵە بەیبوو
»»»»»
ئەمانە و زیاتریش دێنن لەهەردو کێوان
کاتێ خۆش بەسەر ئەبەن کچان و کوڕان
دوای ئیش و گاڵتە و گەپ و سەیران
بەرە و ماڵ دێنەوە پێش مەلا بانگدان
«««««
مەڕو ماڵات ئەدۆشن و نانیش ئەکەن
خزمەتێ زۆر بەغەریبە و میوان ئەکەن
کاری کشتوکاڵ و باخداریش ئەکەن
لەکارو چالاکی ترا هیچ درێغی ناکەن؟
»»».»»
ئەمانەیان لە هەگبەیایە کیژی لادێ
ئازایی و ناز لەنجەو لاریان لێ دێ
بۆ وان جیاوازی نیە نە شار نە لادێ
هەر شوێنێ بێ هەڵەکەن لەوێ
«««««
ئەمەی باسم کرد کچانی لادێ بوو
ناویان تۆمار کرا ئەوان لە مێژوو
هەرچی کاری مرۆڤانەیە لای وانبوو؟
جێگای شانازی کەس و کاریان بوو
»»»»»
تێبینی // واتای وشە نەزانراوەکان
خەرتەلە: جۆرە گیایەکە ئەخورێ
گیابرژوو: گیا برژۆکە ئەویش جۆرە
گیایەکی ترە ئەخورێ
گوڵە بەیبوو: گوڵە بەیبوون
خەرتەلە: جۆرە گیایەکە ئەخورێ
گیابرژوو: گیا برژۆکە ئەویش جۆرە
گیایەکی ترە ئەخورێ
گوڵە بەیبوو: گوڵە بەیبوون