ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٤. زەوی
زەوی هێلانەی مرۆڤکانە
هەروەک چۆن دارەکان هێلانەی باڵندەکانە؟
هەروەها زەوی جۆلانەی مرۆڤکانە
هەروەک چۆن بێشکە خەوگەی مناڵانە؟
زەوی ژینگەی مرۆڤەکانە
زەریا پەناگەی نەهەنگ و قرشەکانە
دەریاش مۆڵگەی ماسی یەکانە
کەون خولگەی هەسارەکانە ئاسمانیش پانتایی ئەستێرە و ڕێڕەوی فڕۆکەکانە
ئەگەر بێت و ڕۆژێ ئەم هێلانەیەمان لێ تێکچێ؟ بۆ کوێ بچین ڕوو لە کوێ بکەین؟ ! هەر گیز دڵ ئۆقرە ناگرێ مەگەر ڕوو لە دەریا بکەین یا بە ئاسمانا هەڵگەڕێین، یا بە چوار دەوری خۆمانا بسوڕێین هیچ شوێنێ شک نابەین بۆی بڕۆین ئەی چیبکەین؟ ! هاوار بۆ کەشکەلانی فەلەک بکەین هەسەکەم مەحاڵە دەنگیشمان بگاتە ئەوێ، هاوار بۆ ئاسمان کەین ئەویش گوێمان بۆ ناگرێ، هاوار بۆ بەفر و باو باران یا بۆ هەورە تریشقە بکەین ئەترسم بەگرمەکەی گوێمان کەڕکرێ، ئەی هاوار بۆ لافاو کەین بمانبات و بمان خنکێنێ یا ماڵمان وێرانکاتو بیروخێنێ و لەگەڵ خۆیا بەرێ، هاوار بۆ پەلکە زێڕینە بکەین کەهەموو ڕەنگەکانی تیایە و ئاشتی دێنێ ئەو دیمەنێ جوانی هەیە بەڵام بڕواناکەم ئەوەی لەدەستبێ و پێی بکرێ، ئەی هاوار بۆ چی و کێ بەرین؟ ! بۆ کێوەکان یا دەشتایی و دارستانەکان لەوێش ئەترسم لەلایەن دڕندە و وەحشێکان جێمان پێ لەق کرێ و لاشەمان بخورێ! کوێی ترماوە پەنای بۆ بەرین؟ ئاه بیرم هاتەوە شاخ و بنکەندڕ و ئەشکەوتەکان نانا نەکەی ئەوێش مەترسیە لەبەر مارو مێروو دوپشکو هەزار پێکان! ئەوەی کە ماوە پەنای بۆ بەرین گێڵگە بە پیت و بەرەکەتو و کشتوکاڵیەکانە! ئەبێ بگەڕێینەوە سەر ژیانی شەکەتی لادێکان بۆ بەخێو کردنی مەڕو ماڵات کەرو بارو گاکان بۆ دیزە و دەرخۆنە و گۆزەکان بۆ باوەڵی کۆن و کەنۆکان!
لەکوێوە بۆ کوێ برەومان بەژیاندا؟
تا زەویمان وێران نەکرد کۆڵمان نەدا.

تێبینی// ئەم زەنگ و پەیامە شیعریەم بۆ هەموو دەسەڵادارو فەرمانڕەواو کاربەدەستانی جیهانە بەناتۆ و نەتەوە یەکگرتۆکانیشەوەکە ئاگادار بن لەوە زیاتر ژینگەی ئەم زەویەمان نەشێوێنن و کارەساتی وێرانکەرو دڵتەزێن دروست نەکەن و بهێڵن مرۆڤەکان بەئاسودەیی تیا بژین و بحەوێنەوە هەڵەبجەو هێرۆشیمام لەوێنەکانا بەنموونە
هێناونەتەوە چیان لێکراوە؟
بەریتانیا
٣/٥/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit