من هاوڕێ یەکم هەیە
لەکوێ بم ئەویش لەوێیە؟
فریشتە نیە و جوان ترە
پەری نیە شوخ و شەنگ ترە
ڕوح نیە و سۆزدار ترە
دڵ نیە و بەبەزەیی ترە
ئاسمانی شین نیە کاڵ ترە
ئەستێرە نیە درەوشاوە ترە
خۆر نیە و بریقەدار ترە
با نیە و بە هێز ترە
باران نیە بەلێزمە ترە
بەفر نیە و سپی ترە
ئاو نیە و ڕوون ترە
کانی نیە سازگار ترە
بەهار نیە ڕازاوە ترە
پەڕەی گوڵ نیە ناسک ترە
وەنەوشە نیە گەشاوە ترە
هەنگوین نیە شیرن ترە
لیمۆو ڕێواس نیە مزر ترە
وەفایی نیە و بەوەفا ترە
کام بوکە جوانە لەو ڕازاوە ترە؟ !
ئەزانن ئەو هاوڕێ یەم کێ یە؟ !
ئەو هەمیشە بۆم پشتو پەنایە
ئەو هێز و توانا و هەستمە
هاوڕێ دڵسۆز خۆشەویسمە
ئەو هاوبەشی ژیان و ژینمە
ئەو هاوژینە خنجیلانەکەمە
کە ناوی چنارە.
لەکوێ بم ئەویش لەوێیە؟
فریشتە نیە و جوان ترە
پەری نیە شوخ و شەنگ ترە
ڕوح نیە و سۆزدار ترە
دڵ نیە و بەبەزەیی ترە
ئاسمانی شین نیە کاڵ ترە
ئەستێرە نیە درەوشاوە ترە
خۆر نیە و بریقەدار ترە
با نیە و بە هێز ترە
باران نیە بەلێزمە ترە
بەفر نیە و سپی ترە
ئاو نیە و ڕوون ترە
کانی نیە سازگار ترە
بەهار نیە ڕازاوە ترە
پەڕەی گوڵ نیە ناسک ترە
وەنەوشە نیە گەشاوە ترە
هەنگوین نیە شیرن ترە
لیمۆو ڕێواس نیە مزر ترە
وەفایی نیە و بەوەفا ترە
کام بوکە جوانە لەو ڕازاوە ترە؟ !
ئەزانن ئەو هاوڕێ یەم کێ یە؟ !
ئەو هەمیشە بۆم پشتو پەنایە
ئەو هێز و توانا و هەستمە
هاوڕێ دڵسۆز خۆشەویسمە
ئەو هاوبەشی ژیان و ژینمە
ئەو هاوژینە خنجیلانەکەمە
کە ناوی چنارە.
تێبینی // ئەم هۆنراوەیە ئازادە (حوڕە)م بۆ ڕۆژی لەدایک بونی هاوسەرەکەم نوسی هیوادارم بەدڵی بێت.