ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٤٧. لە سەر بابەتێکی ئەحمەد جۆڵا لە ئێن ئاڕتیدا
ڕێز و خۆشەویستیم هەیە بۆ هونەرمەندی بەتوانا و لێهات و چالاکی بواری نواندن و شانۆی کوردی کاک ئەحمد جۆڵا کە لەم دوایانەدا میوانی بەرنامەی ئێن ئاڕتی بوو وتی لە کۆتاییدا چۆن گۆڕاین ئێستا هەست بە چێژی ژیان ناکەین

'لە کۆتایدا چۆن گۆڕایین...

ئیستا هە ست بە چێژی ژیان ناکە یین...
تە نانە ت چێژ لە بە های مردنییش وەرناگریین...
چۆن ئیستا پەنجەکانمان قسەئەکەن بەڵام زمانمان ڵاڵ بوە...
ئیستاهاوڕێی ڕاستەقینەمان نەماوە...
زۆربەی هاوڕێکانمان هاوڕێی کات وشوێنن...
هە ندێکیان هەندێ جار بەچە ند ڕویە کە وە دەردەکەون
و هەندێک جایش بە دە مامکی جۆراو جۆرەوە دەرئەکەون
لەم زەمەنە بۆنی تەنورەکان گۆڕاون
تەنانەت تە نورەکانیش پێویستیان بە دار نیە
ئێستا جەژنەکانیش بونە تە بۆنە یەکی بازرگانی...
لە کاتێکا پێشتر جەژنەکان وەرزی خۆشیو موحیبەت بوون
پێشتر ئەوانە ی خراپەکاربوون هەمیشە شەرمەزار بوون.
بەڵام ئێستا کەسە شەرمنەکان لە شەرموحەیای خۆیان وڵاتیان جێ هێشتوەو کۆچیان کردوە...
ئێستا چیرۆکی ڕۆبن هودیش چیتر باوی نەماوە.
پێشتر هەژارەکان دزیان لە دەوڵەمەندەکان ئەکرد.
بەڵام ئێستا دەوڵەمەنەکان دزی لە هەژارەکان ئەکەن.
ئێستا دەوڵەمەندەکان بە قانون دزی لە هه ژارەکان ئەکەن.
ئەگەر ڕەخنەشیان لێ بگرن هەربەقانون دەستگیریان ئەکەن.
هەربە قانونیش ئەیان کوژن.
هەر بە قانونی شەرعیەت بە کوشتدانیان دەدەن.
ئێستا زەمەن واگۆڕاوە کە س باس لە بەهەشت ناکا.
یەکێ لە لێواری دۆزەخو یەکێکی تر لە قوڵایی دۆزەخایە. '

منیش لە سەر ئەوسا و ئێستا ئەڵێم

جاران خەڵک بۆ شتە پێکەنیناویەکان (کۆمیدئ)یەکان پێکەنینی ئەهات
ئێستاکە دنیاکە گۆڕاوە خەڵک بە شتە پێکەنیناوی و (کۆمیدی)ەکان گریانی دێ
جاران خەڵک بۆ شتە خەم هێنەکان (تڕاجیدی)ەکان گریانی ئەهات
ئێستاکە خەڵک بە شتە خەمهێنەکان تڕاجیدی)ەکان پێکەنینی دێ
جاران شتەکان کەم و پوخت بون تام و چێژێکی تایبەتیان هەبوو
ئێستا زۆر و بۆرن نەک تامیان نیە تە نانەت سود و نرخیشیان نیە
شتە تامدارەکان گشتیان بێ تام بوون
گەلێ ناخۆشن و هەم بێ بەها بوون
جاران دۆستایەتی و هاتوو چۆ چێژێکی تایبەتیان هەبوو
هەموو ڕۆژێ یا ڕۆژنا ڕۆژێ بوو
بەڵام ئێستا هەر جەژنا و جەژن ئەویش بێ تام بوو
خۆزگەم بەجاران کە پێکەوە بوین
لەسەر یەک سفرە و خوان کە دا ئەنیشتین
ئێستا نەسفرە سفرەیە و نە خوانیش خوانە
ئێستا هەر نین کە بشبن لە جێگەی نەبوانە
جاران هەموو مانگێ موچە ئەهات و هەبوو
ئێستا بە سێ مانگ جارێ موچە نایە
جاران یەک حکومەت یەک دەسەڵات هەبوو
هەموو شتێ ئاسایی بوو چارە سەری ئەکرا و و بوو
ئێستا چەن دەسەڵات و حکومەتن
چەندەها گروپ و پارتن بەڵام هیچیان
بۆ ناکرێت و هیچیشیان لە دەست نایە
جاران بەرو بومی گوندەکان خۆماڵی و بە بەها بون
بەڵام ئێستا بەرو بومی خۆماڵی بێ بەهایە
جاران خوشک و برا بوک و خەسو بێگانە و دراوسێ
لە یەک نزیک بون ڕێزی یەکتریان ئەگرت یەکتریان خۆشەویست
بەڵام ئێستا خوشک و برا یەکتریان ناوێ
بوک و خەسو هەڵناکەن لە یەک جێ و ماڵێ
دراوسێ بە مانگی جارێ ئەگەر لێک پرسێ
بێگانەش هەر نەیدیوی و هەر نات ناسێ
بوک و زاوای ئەوسا چەن سادە و ساکار بون؟
بەڵام ئەوانەی ئێستا هەموی ڕەنگ و بۆن
هاوار ئەم ژیانە بۆ چ وا زوو گۆڕا؟
هەر شتێ جاران بەتام و سود و بە چێژ بوە
ئێستا بێ چێژ و سود و بێ تامە لە جێگەی نەبوە
دەبێ سەدان هەزار جار ئاخ بۆ جاران بخوازین
ئێستا هەر چەنێ پێشکەوتوین بەڵام هەر لە دواین

تێبینی // ئەم شیعرەم بۆ کۆمێنتێکی هونەرمەندی گەورە و لێهاتوو بەتوانای بواری نواندن و شانۆی کورد کاک ئەحمەد جۆڵا نوسی کە میوانی بەرنامەیەکی ئێن ئارتی بوو
(لە کۆتاییدا چۆن گۆڕاین ئێستا هەست بەچێژی ژیان ناکەین) ڕێزی تایبەتیم هەیە بۆ و هونەرمەندە بەڕێز و خۆشەویستە من لەگەڵ قسەکانیا هاوڕاو کۆکم سەد دەر سەد وایە سەرکەوتوو تەندروست باش و تەمەن درێژ بێت
بەریتانیا
٢٠٢٥/٧/٢٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit