بەڵێنەکانیان
پارتەکانی باشوری کوردستان ئەمەنە زۆرن
لە نێو خۆیاندا خۆ خۆر و جاسوس و بۆرن
پارتی ئەیگوت لەگەڵ خۆڕاگری و ئاوەدانین
یەکێتی هاواری ئەکرد ئەیوت ئێمە ئەیڕوخێنین
یەکگرتوو هەر ئەوەندە ئەڵێ ئەڵێ ئیتر بەسە
هیچیان پێناکرێ تەنیا هەر قسەیان خاسە؟
کۆمەڵی دادگەریش ئەڵێ ئێمە ڕایان ئەگرین
هەرچی ناڕەوایە نایهێڵین و پێشی پێ ئەگرین
نەوەی نوێ بە هەموان ئەڵێ درۆیان ئەکەن
ڕێگەمان لێ نەگیرێ ئێمە چاکو باشی ئەکەین
هەڵوێستیش ئەیوت ئێمە هەڵوێس وەرەگرین
بەدوای کێسەکاندا ئەڕۆین و چاکیان ئەکەین
هەرچی شتە سڕی هەڵەماڵین و شی ئەکەین
ئەوەی ژێر بەڕەیە ئەیهێنینە سەر بەڕە و ئەیکەین
بەرەی گەڵ ئەیوت زۆر شت بە ئێمە ئەکرێن
هەوڵی کۆششی بۆ ئەدەین و پێیان ڕا ئەگرین
گۆڕان وتیان پارە ئەبڕینەوە بۆ کابانی ماڵ
خۆشیش ئەخەینە نێو خێزان و ماڵ
هێزی گۆڕانین و ئەیگۆڕین گۆڕان خوازین
چارەسەری کێشەی ژنان ئەکەین لە ماڵ
جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکانیان
بە داخەوە پارتی لەگەڵ خۆڕاگری و ئاوەدانیدا نیە
هەر چیەک لەو کوردستانە ڕووبدات بەخەیاڵیا نایە؟
یەکێتیش نەیڕوخان بۆی نەکرا هیچی لەدەست نایە؟
ئەو هاوار و ژاوە ژاوەیان وەک هەوای دوای پەڵە وایە
یەکێتی بوو وتی ئێمە تەوتین ڕەت ئەکەینەوە
هەژماری من لەناو ئەبەین ڕایئەگرین نابێ بێتەوە
نەک ڕەتیانکردەوە و نەیانهێشت زیندوشیانکردەوە
هەر خۆشیان برەویان پێداو هێنایان چالاکیان کردەوە
نەوەی نوێش هەر وتی درۆ ئەکەن تا خۆی بەدرۆ کەوتەوە
لە ترسی دەسەڵات چۆ قاوغەکەی خۆیی و دەرنەکەوتەوە
هەر ئەڵێ ئەو دۆیە بەو ڕۆنە موچەش لە بەغایە هەرنایە
زۆر هەوڵ ئەدا و تێ ئەکۆشێ بگاتە دەسەڵات بۆی نایە
ئەو لە هەمویان باشترە ئێستا هیوایەک لەو بەدی ئەکرێ
تا ئێستا دەسەڵاتی لە دەست نەبوە کەمێ باوەڕی پێ ئەکرێ
پێی ئەچێ چاوەڕوانی دوا ڕۆژێکی گەش و ڕوناکی لێ بکرێ
ئەوانیتر هەمویان کە ئەزمونیان خرا بوو زەربی سفر ئەکرێ
یەکگروتوش کە هەر ئەوەنەی وتوو هەر وتی ئیتر بەسە
وایزانی هەر خۆی شتی پێ ئەکرێ و لە جێی گشت کەسە
ئەو تەنانەت نا توانێ خۆشی بەڕێوە بەرێت نەخوازە گەل
با دانیشێ و نەڵێت بۆستن و بەسە با ئەوە وەرگرێ بەهەل
کۆمەڵ وتبوی ڕایان ئەگرین پێیڕانەگیرا بۆخۆیان ڕاگرت
بێ پەل و پۆیان کردن و کەلەبچەشیان کردنە دەست
خۆیان پێ بەخێوو ڕزگار ناکرێت ئەوان لە جێگەی نەبوان
چۆن ئەو میللەتە ئازاد و ڕزگار ئەبێ بە پاڕانەوەی دەستان؟
هەڵوێست کە وتبوی ڕونی ئەکەینەوەو هەڵوێس وەرەگرین
ڕابەر و یەکێتریان گیرا بوو ئەی بۆ میللەت چیان پێئەکرێن؟
بروا بکەن هەر قسە و زۆر بڵێی و هەلهەلە و چەنە بازییە
ئەگینا ئەوانە و سیاسەت و کورد کوردایەتی لە کوێدایە
بەرەی گەل کە وتبوی زۆر شت بە ئێمە کراوە و ئەکرێ
ئەوانە دەرکراون پڕ بەسکی خۆشیان نانیان پێنادرێ
چۆن میللەتیان پێ ڕزگار ئەکرێت و نانیشیان پێ ئەدرێ
هیچیان پێناکرێ تەنانەت لە جێگاکانیان کردیاننە دەرێ؟
گۆڕان وتبویان پارەی کابان ئەدەین پێیان نەدرا
نەک پارەی ژنان هیچ کەسیشیان پێ دانەمەزرا؟
هیچ خۆشیشیان نەخستە نێو خێزان و ماڵ
لە سیاسەتدا دۆڕان و هاتنەوە بەدەستی بەتاڵ
وتیشیان بەڵێ ێئمە هێزی گوڕانین و هەر ئەیگۆڕین
بەڵام نەک نەیان گۆڕی تەنانەت خۆشیانیان گۆڕین
شوعی و کۆمەنیستەکان هەر ئەڵێن ئازادی یەکسانی
مافی ڕەش و ڕوت و کرێکار چۆن بەقسە وەردەگری
مەگەر بەهەوڵ وچانێ کە بکرێ و هەلیان بۆ برەخسێ
لە کوردستان چالاکی و جموجۆڵ بکەن ڕێیان پێبدرێ
ئەبێ خەبات و ماندوو بوون و تێکۆشانی بۆ بکرێ
هەروا لە خۆوە بەئاسانی دەسەڵات وەرناگیرێ
لەگەڵ هەموو پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانمە
میللەت لە خشتە مەبەن ئەوە زۆر نەنگە و شەرمە
تکایە واز بێنن لەو قسە ڕەنگا و ڕەنگ و باق و بریقانە
هیچتان ڕاست نەبون تەنیا بۆ میللەت هەڵخەڵەتانە؟
بەداخەوە ئێوە کارێکتان کرد میللەت مەڕو ئێوەش گورگ
میللەت متمانەی پێتان نەما ئێوە بکوژ و ئەوان مەرگ.