ئاوارەیی وایلێ کردووم هێز و توانام لێبرا
خۆزگە هەر لە وڵاتبام بەقات و جلی شڕا
دوور لە خزمو کەسو کار دوور لەیادی جاران
ئەوەشم لە بیر نا چێ یاری شۆخ و میهرەبان
ئەوانەی پەلەیانە بۆ ڕۆشتن زوو پەشیمان ئەبنەوە
بەڵام تازە درەنگە هەرگیز ئەو خەیاڵانە نایەنەوە
نیشتیمان هێن شیرینە کە جێتهێشت بیری ئەکەی
شاریش گەلێ دڵگیرە گەڕەکیش کوڕێنی لێ ئەکەی
شوێنێ خۆشبوو ئەو شارەی کاتی لێ بەسەر ئەبەی
ئەوەنە جێی خۆشی لێیە ئێواران پیاسەی لێ ئەکەی
بێجگە لە کوچە و کۆڵان بازاڕ و مۆڵی خۆشە
بێجگە لە گوڵ و گوڵزار ئاوی کانیش بنۆشە
خواردنی خۆماڵی بەتام خواردنی کوردەواری
باسوق و سجوق دێنن بۆت دێنن عەسرە چایی
لەگەڵ چایە پێ ئەکەی یەک جگەرەیەکی ئیسی
بەئامێر زەنگ لێ ئەدەی هەواڵی دۆستان ئەپرسی
پشوێ بێ خەم و خەیاڵ هیچ خەمت نییە خاسی؟
بەڵام لە هەندەرانا مەشغوڵی هەر خەریکی ئیشی
شەوو ڕۆژ خەریکی ئیش خۆشت ئەشۆی هەر پیسی
ئەوەنە مەشغوڵی سەرناپڕژێی هەواڵی کەس ناپرسی
سەیرانگاکانی لای خۆمان دڵگیرن و دڵ ئەکەنەوە
ڕەش بەڵەکو هەڵپەرکێ بوکیش دەست بەخەنەوەە
خۆشە سەردانی خێزان شەوان هەموی پێکەوە
بۆ لای خزم و کەس و کار بۆ لای دۆست و هاوڕێوە
بۆنەو جەژنان ئەگەڕاین گشتمان وا بەخۆشیەوە
بە جلی کوردی شۆڕ و جوان بە ئاڵا و واڵایەوە
قاتی شاڵی خورمایی مشکی و کڵاش و جامانە
ئەمانە مۆرکی کوردە و هەر لە خۆشمان جوانە
چون بۆ ڕاوو بۆ شیکار بۆ ئەو چیا و شاخانە
بۆ وەی ببێتە نێچیری ڕاو یەکێ لەو گیاندارانە
یا کەوی وەردوو دەشتی یاخو قەد پاڵی شاخی
سیخوڕو چوال و گۆشتیان خۆشە لەگەڵ بەرانی
ڕاوی ماسیش زۆر خۆشە لە تەنک و گۆم و ئاوە
بەقولاب بەدا و ئەیانگرین تەقە قەدەغە کراوە
وڵاتمان چیا و دەشتە گشتی گوڵ و گوڵزارە
باخ و باخات و ڕەزە یا باخی گوێز و هەنارە
سەوزەکەی زۆرە بەکەس ناچنرێ و نادروێتەوە
هەتا هەتایە ئەمێنێ هەرگیز ئەو نابڕێتەوە
لێرە ئەگەڕێم بۆ بیبەر تەماتە یاخود خەیارێ
گەر هەنار ئەبینم ئاو بە دەما دێتە خوارێ
گەر هەشبێ بەزەحمەت دەستمان ئەکەوێ
دەستیش کەوێ خۆشنیە دڵم پێیان ناسرەوێ
ئەوە ڕاستە کە ئەڵێن نیشتیمان زۆر شیرینە
وتراوە بەردیش هەر لەجێی خۆی سەنگینە