ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٤٣. دڵتەنگ مەبن
دڵتەنگ مەبن کیژۆڵانی وڵاتم دڵتەنگ مەبن
ئێوە پارێزەرانی وڵات و گوڵانی یەخەی گەلن
چەنەها ساڵە چەک لە شانن وە لە شاخن؟
هیچ دڵتەنگ مەبن بە چەک دانانتان؟
ئەوەی ئێوە کرتان بەکچانی دنیا نەکرا
ئێوە بۆ هەموو جیهانتان سەلمان
کە چیتان پێ ئەکرێ و چیتان پێکرا؟
چیاکانتان کردە کۆشک و تەلارو دیوەخان
بۆ نەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ و داهاتوتان
سود بەخش و گەشاوە بون بۆ هەموان
چیاتان سەوز کرد لەوێ ڕوان بونە کوڕادە
تەنیا ئێوەن هیواو ئاواتی ئەم گەلی کوردە
بون بەڕێواس لوشە شینە بەیبون و ڕیحان
لەگەڵ جۆرێتر لوشە گیا برژو گوڵی ناز نازان
حەندرێشە سۆریاس و سیرمۆکەی کێوان
بۆر و مەندەک و لەگەڵ هەسپینگ و بیزا
گەز گەزە دۆرێ کارد و ڕیشە و گۆزروان
قورە کارگ ئەمانە هەن لە پایز و بەهارا
کوزەڵە پنکی نایاب ترشۆکەو کەڵەکە ماران
(پێ قەلە) و گیا سەلمە چەورە لە شاخان
لەجێی گیا خۆماڵیەکان ئێوە لەشاخان ڕوان
ئێوە بۆنتان خۆشبوو وەک جاترە و سمڵو
حێل و میخەک گوڵی لالە و ئەرخەوان
ئەشکەوتەکانتان کردە دیوەخانی کوردان
بۆ هەتا هەتایە ناوتان لە مێژوودا تۆمار کرا
بە ئازایەتی و قارەمانێتی بوێری و فیدایتان
چنگی هەڵۆو پڵنگیتان لە چیاکانا نیشاندرا
ئێوە نمونە جوانەکانی ئەم وڵات و گەلەن
جەربەزە بون وەک پڵنگ و شێر لە بێشەیا
کوردستان چاوەڕێی ڕۆژە خۆشکانی لێکردن
ئەوەی کرتان زۆرە سەربەرزیە شکۆتان دیارە
ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەجۆرێکیتر وەرچەرخاوە
ئەوەی پێویستە و لە سەرتان دانراوە
ئەوەیە کە پێتان سپێردراوە پێتان وتراوە
لە لایەن ڕابەرتانەوە بڕیاری لەسەر دراوە
دڵنیا بن ڕابەرتان ئازایە بەتوانایە وریایە
ئەوەی بەو کرا لەو دێ لە هیچ کەسێکیتر نایە؟
ئەو پێشمەرگەیە فیداکارە دانایە قوربانی دەرە
هەم زانا و ڕۆشنگەرە بلیمەت و سیاسەتمەدارە
ئەو ڕابەرە ڕابەرێکی سەر راست و بێ بێپچ و پەنایە
ئەو ڕاستگۆیە ڕاستگۆییەکەشی بێ هاوتایە
ئەو لە سەرۆکەکانی تر ناچێ جیاوازە و جیایە
ئەو وەک پیاوە لە خۆ بوردوەکانە وەک ماندێلایە
ئەوەی وتی ئەیڵێ ئەوەی بیشیڵێ جێ بەجێی ئەکا
ئەو بۆ خۆی ناژی بۆ گەلەکەی هەموشتێ ئەکا
ئەم جارە کە هاتەوە کوردستان ئازاد ئەکا
بە هیزری جوانی وەک ماستی مەییوی لێ ئەکا
بەو شەرتەی وەک جاران مابێ و نەگۆڕدرا بێ
هیزری تێک نەدرا بێ لە ژێر فشار پێی نەکرا بێ
ئەو بەئەقڵ و ژیری و ئەزمونی ئەوەی کردووە
ژیانی خۆی خستە لاوە ئێمەی لەبیر نەکردووە
ئەو وەک قازی و شێخ سەعیدی پیران و قاسملو
بەرامبەر دوژمن وەستا و ئەوەی پێ وت ڕوو بەڕوو
هییچ کات گەل فەرامۆش ناکەم بەڕاستی ئەدوێم؟
هیچ کات لەو بڕیارە لا نادەم و پەشیمان نیم؟
لە پێناوی گەلم ژیانم ناوێ خۆم ئەکەمە قوربانی
با ئەو پەیامەی من هەموو جیهان پێی بزانی
ئەوە نە چەک دانانە وە نە ئاشبەتاڵە
بەڵکو ئەوە ئاشتی و ئازادیە کوردستان ماڵە
بەهیوام ئەوە بۆ هەموان سود بەخش بێ
کارێکرێ بۆهەتا هەتایە گەلی کورد ڕزگاری بێ
ئەگەر بەرامبەرەکەمان خۆشحاڵ و ڕازی بێ
ئێمەش ئەوەمان زیاتر بە دڵەو پێ خۆشە بێ
ئەگەر ڕازیش نەبێ و پێچەوانە وەک ڕێوی بێ
ئەگەڕێینەوە جێی خۆمان با وەک و خۆی بێ.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٧/١٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit