ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٤٢. پارە
من جارێتر بەدوای پارەیا ڕاناکەم
زۆرم پەیاکرد جێ نەبوو تێی کەم
بەسەخت هات بەئاسان ڕۆشت
کە وایە بۆ چی بەدوایدا ڕا کەم؟

بەماندویی و هیلاکی دەستم کەوت
بە هەزار ڕێگری و شەکەت ڕێکەوت
بە درەنگ هات و بە زوویی ڕۆیشت
پارە نەیگەیاندمە جێگەی مەبەست

ئەڵێن پارە چڵکی دەستە ڕێیتێ ئەچێ
بەڵام هەر بە پارە ئەو چڵکە لا ئەچێ
هەر پە پارە نیە پاکەرەوەکان ئەکڕیت
بەوانە دەس ئەشۆری لە بیرت نەچێ

لە ژیانا زۆر شت بە پارە ئەکرێ
زۆر شتیش هەیە بەپارە ناکرێ
بۆ نمونە مردن و زیندوو بونەوە
ئەمانە هەرگیز بە پارە ناکڕێ
بەریتانیا
٢٠٢٥/٧/٩
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit