ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٤١. جوانی
ئەڵێن گوڵ جوانە
جوانی سروشتە
بەڵام جوانی تۆ
بەهەست و نەستە
گوڵ کە تۆ ئەبینێ
زۆر پەشیمانە
چونکە جوانی تۆ
هەموی مەبەستە؟
بۆیە لە ئاستا وا پەرێشانە
کە شێوەت ئەبینێ
ئەکا هەڵوێستە
ئەوەندە جوانە
لەو پەریە ئەکا
وا لە ئاسمانە
با لەگەڵ مانگیشا
بەراوردت بکەم
کامتان جوانن
بۆتان بەیان بکەم
جوانی مانگ و تۆ
هەردوو سروشتین
هەردوو پەروەردەی
ئاسمان و زەوین
گوڵ و مانگ و تۆ
ڕەونەقی جوانین
پەروەردەی ئێوە
پەوەردەی زاتین
ئێوە هیچکامتان
لەوەی تر ناچێ؟
جوانی هەر سێکتان
گەلێ جیاوازە
تەنیا سروشتانە
کە لە یەک ئەچێ
بەریتانیا
٢٠٢٥/٧/٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit