غەریبی دارێک بوایە لە ڕەگ و ڕیشەیا دەرم دێنا
بۆ هەموو خۆشیەکانی ژیان ئەوەی نە دەهێنا؟
دوور لە نیشتیمان و خەڵکی دڵسۆزی وڵات
بەڵام چیبکەم لە نیشتیمان هیچ نیمە پەنا؟
لەو نیشتیمانە نەمبوو هیچ بەها و خەڵات
نامۆ و بێزار و گۆشە گیر مابومەتەوە تەنیا
ئازارەکان زۆرن بەشەو و بەڕۆژ چارەیەک نیا
تەمەنێکی زۆرت بەڕێکرد کەس نەهاتە لات
بەداخەوە ژیان بەجۆرێ گۆڕاوە و تینی هێنا
کەس ئاوڕ لە کەس ناداتەوە تەنانەت برات
کەواتە سەردەمەکە ئاڵۆزە و بە جۆرێ شێوا
کەس ئاگای لە کەس نەما کەس نایا بۆ لات
جاران سروشت جوان بوو ئاسمانیش بەو شینیا
ئێستا سروشت دڕکو داڵە ئاسمانیش بێڕەنگە لات
ئەو ڕۆژگارە بۆ وای لێهات بۆ وا گۆڕا لە پڕێکا
پڕتەقاڵ و لیمۆ گێلاس و ڕێواس و تەڕەهات
بە چەنەها جۆر بەرو بومی میوەیان وەبەرهێنا؟
ئەوانیش خۆ بە خۆ هەمویان سەریان لێشێوا.