ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٤٤. لە مردن ناترسم
من لە مردن نا ترسم چون سروشتی ژیانە؟
لە پیری ئەترسم ئەیشێوێنێ ئەو ڕوخسارانە

لە کاتی لاویدا هەموو شتێ بە نرخە و گرانە
لە پیریە بێ نرخ و نەنگن تەنیا ڕەوشت جوانە

ژیان بە ئاراستەیەک دێت و ئەڕوا زۆر بێمانایە
ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە و مەبەستمانە نایە

بەخۆشی بژین ژیان خۆشە هەر چەن ساتێکە؟
کاتەکان زوو دێن و تێ ئەپەڕن گەشتە ساتێکە

خەندە بکەن بۆ ئەوەی ژیان بۆتان پێ بکەنێ
خۆشیەکان شیرینترکەن ناخۆشیەکان لێگەڕێ

تا بیرمان کردەوە لەم ژیانە و هەستمان پێکرد
خۆشیەکان لامان ڕۆیشتن و گشتیان باریانکرد

تا جارێ ئاسودەین هەزار جاریش دڵشکاوین
تا جارێ دڵخۆشین سەدان جاریش گریاوین

بە خۆشی بژین تا ماون ژیان بۆ کەس نامێنێ
لەدوای خۆمان هەر چی جێما سودی نامێنێ؟

خۆزگەم بەوانەی نابنە ئەرک بۆ هیچ کەسێ؟
تەمەنێ گونجاوو سنورداریان بۆ ڕێ ئەکەوێ
بەریتانیا
٢٠٢٥/٧/١٦
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit