زۆر جار خۆم ئامادە ئەکەم سەردانی دایکم بکەم
کە جێیهێشتم مناڵبوم ئەبێ یەکێ لەگەڵ خۆم بەم
ڕێناکەوێ قاچەکانیشم ڕێناکەن کە بچم بۆ ئەوێ
خەتای خۆمە کە ناچم ئەگینا ئەو دەکا خوڵقم
زۆر حەزەکەم قاچ و پشتم لە دوم نایەن بۆ ئەوێ
کە من زۆر دوورم لە غەریبی و غوربەتم داخەکەم
نازانم کەی چۆن و بەچی کێ من ئەگەیەنێتە ئەوێ؟ !
نێوانی من و ڕوحی ئەو هەزاران کیلۆمەتر و زیاتریش
چەندەها ڕووبار و دەریا چەن وڵاتە و چەن شارێ؟
زۆر خوازیارم بچم کە بۆ سەر مەزار و گۆڕەکەی
کە بەتەنیا ئەژی خۆیی و یەسقانەکانی لە گوندێ
ئەو کوندە جێ نزرگەی باو باپیرانە و گەلێ خۆشە
سروشتی مرۆڤ سەیرە کە لە ئەزیزانی دائەبڕێ
جارێکی تر ناچێتەوە سەر ئەو ژینگە و سروشتە
هەر ئاوا زوو بەئاسانی لەبەر چاویان نامێنێ
یادگاری و خۆشیەکانیان هەموو لەگڵ ئەنێن
ئەبێ چ بونەوەر و زیندەوەرێ ببێتە هاوڕێی
چۆن قەراری گرتووە بە تەنێ ئەم هەموو ساڵە
ئەی پەروەردگار پێمبڵێن ڕوحیتان بردووە بۆ کوێ
لە هەر شوێنە گرنگنیە کە هەست بەئارامی بکا
خۆ ئەو شارەزا نیە ئاگاتان لێی نەبێت وون ئەبێ
ئەو دایکەی من پەپولە ئاسایە و بگرە زیاتریش
لە هەر جێیەکە پێمبڵێن با منیش بچم بۆ ئوێ
با هەست بە تەنیایی نەکات پێمخۆشە لە لایبم
دڵنیام لە تۆ لە شەهامەتت کە چەن میهرەبانی؟
داڵغە و خەیاڵم لایەتی ئەڵێم ئەبێ چۆن بژێ؟
بەسەدان هەزار کیلۆ مەتر مەزاری لێم دوورە
ئێستاش کە ناوی دێنم دڵم بۆی ڕا ئەچڵەکێ
نۆ مانگ لەسکیدا دوایی پەروەردەی کردوم
کە هەرگیز لە هیزر و بەرچاوانم وون نابێ
ئێستا نازانم لە کوێیە و بەخەیاڵیش نایبینم
کەسیشی لانیە بۆ قسە و باس و دەمە تەقێ
بەداخەوە بە هەزاران کیلۆمەتر لێیدوورم
هەر خۆی خاوەن ماڵە و کەسیشی ناوێ
خۆزگە تەنیا بۆ یەک جاریشبێ بمدیبایە
تا دڵ و گیا و هیزرم لەگەڵیدا پشویبایە