بەڵامدا لەجەنگ لەکوشت و کوشتار
لە سەر ئەم زەویە بۆ مرۆڤ بۆتە بار
بۆ چی ڕێنادەن مرۆڤ بەئارامی بژی؟
ئێوە زانا و دانان کەچی بونەتە سەربار؟
لەخۆ ئێوە پاڵێوراون گەیشتونەتە لوتکە
بەڵام هەر خوارو خێچ و هەمیش نالەبار
ئەبوا ئێوە خزمەتکار و هەم پاسەوان بن
نەک مرۆڤ بکوژن بەدرۆن ساروخ قومپار
ئەم ئەستێرەیەی ئێمەی لەسەر ئەژین
پێکهاتەی گیاندار ژینگەو درەخت و دار
ئەوە بۆ خۆشی ئێمەی مرۆڤ دانراوە
خۆمان وێرانی ئەکەین لەسەر تا خوار
ئاخر مرۆڤ بۆ ئەبێ ئەوەندە دڕندە بێ
یەکتر بکوژێ و وێرانیشکا لادێ و شار
مرۆڤ دوو ڕەفتاری هەیە چاکەو خراپە
ئەم دوانە ئەسەلمێنێ بەجوڵە و کردار
خۆ ئەڵێن مرۆڤ ژیر و ئاقڵ و وشیارە
وانییە زۆر زیادە رۆیە و ئەکا ستەمکار
چەنە کاری باشی هەیە ئەوەنەش خراپە؟
لە هەر دووکیان ئەدا لەناڵیش و لە بزمار
لە سەر ئەم زەویە بۆ مرۆڤ بۆتە بار
بۆ چی ڕێنادەن مرۆڤ بەئارامی بژی؟
ئێوە زانا و دانان کەچی بونەتە سەربار؟
لەخۆ ئێوە پاڵێوراون گەیشتونەتە لوتکە
بەڵام هەر خوارو خێچ و هەمیش نالەبار
ئەبوا ئێوە خزمەتکار و هەم پاسەوان بن
نەک مرۆڤ بکوژن بەدرۆن ساروخ قومپار
ئەم ئەستێرەیەی ئێمەی لەسەر ئەژین
پێکهاتەی گیاندار ژینگەو درەخت و دار
ئەوە بۆ خۆشی ئێمەی مرۆڤ دانراوە
خۆمان وێرانی ئەکەین لەسەر تا خوار
ئاخر مرۆڤ بۆ ئەبێ ئەوەندە دڕندە بێ
یەکتر بکوژێ و وێرانیشکا لادێ و شار
مرۆڤ دوو ڕەفتاری هەیە چاکەو خراپە
ئەم دوانە ئەسەلمێنێ بەجوڵە و کردار
خۆ ئەڵێن مرۆڤ ژیر و ئاقڵ و وشیارە
وانییە زۆر زیادە رۆیە و ئەکا ستەمکار
چەنە کاری باشی هەیە ئەوەنەش خراپە؟
لە هەر دووکیان ئەدا لەناڵیش و لە بزمار