ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٣١. دایک
شەش ساڵان بوم کە دایکم جێیهێشتم
لە بەر چاومە کە چەنەی خۆشەویستم؟
شەوو ڕۆژ بە باوەشت و بەکۆڵتەوە بووم
بێجگە لەوەی نۆ مانگ لەناو سکتا بووم

ژیانی خۆت خستە لاوە لەبەر خاتری من
پاراستمت لەگشت دڕندەو ناحەزو دوژمن
زۆر ئازارو نەبونی و ناخۆشیت کێشا بۆ من
هیواو ئاواتت بوو گەورە بم و بێنم ژن من

ئەو سەردەمانە ژیان کە سادە و ساکار بوو
پڕ ئاسودەیی ئاشتەوایی وخێرو خۆشی بوو
ئاوو هەوا و ژینگەشمان پاکو و خاوێن بوو
ژیانی خێزان و مرۆڤەکان وەک ئێستا نەبوو

دایە گیان چۆن بتوانم پاداشتت بەمەوە
یا چۆن بتوانم تەنیا جارێک تۆ ببینمەوە
بۆ ئەوەی تۆ دانیشیتوو منیش لە لاتەوە
خۆم بکەم بەکورسی و تۆ پاڵم پێبەیتەوە

زۆرم پێخۆشە جارێ بێیتەوە بەکۆڵ بتگێڕم
خۆ من بۆ تۆ تا ئێستا هیچ نەبووە خێرم؟
تا ماوم دایە من لە ئاست ئێوەدا قەرزارم
ئەرک و پاداشتت ئەخەمە سەر دوو چاوم

دایەی خەمخۆری من و خوشک و براکانم
هەموی لە ئەستۆی تۆ بوو زۆر چاک ئەزانم
ڕاستە باوکیشم یاریدەدەر بوو ئەوەش ئەزانم
ئێوە گەورەتانکردین من و خوشک و براکانم

پیرۆزی و میهرەبانی و گەورەیتان لەیاد ناکەم
تا مردن ئێوەن لەجێگەی هەر دوو چاوەکەم
یادگاریەکی زۆرم هەیە لەگەڵ تۆ و باوکەکەم
لەم دنیا و لەو دنیاش شانازیتان پێوە ئەکەم

دایە ئەو زەحمەت و ئەرکەی بۆ منت کێشاوە
دڵنیام هەموو گیانیشت لە پێنا و مندا داناوە
ژیانی خۆشی خۆت هەمووی خستووەتە لاوە
هەر دوو خۆتان کردە قوربانی تۆ لەگەڵ باوە
بەریتانیا
٢٠٢٥/٦/٦
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit