ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٣٠. جەژن
ئەوا جەژنە و موچەش دەنگی نییە
ئەو ماف نەدانە لەجێیگەی خۆی نییە

حوکمەتی خۆمان هەم ئەوەی بەغا
هیچکام جەژن دڵی مناڵان خۆشناکا؟

ئەکرا ئەو ئەرکە بکێشن و پارە بنێرن
تا باوکان بۆ جەژن پێویستیان بۆ بێنن

یا بۆ نانی جەژنیان نازانن چیبکەن؟
بەو جەژنی قوربانە داوا لەکێ بکەن

چاوەڕێی قوربانین یەکێ خێرێکا
تا بەشێ گۆشێیان بەخێر بۆ پبا

مناڵانیان جلو بەرگیان لە بەردا نیە
چون گیرفانی باوکیان پارەی تیا نیە؟

گۆشت و برنج و فاسۆلیاو قەیسی
بۆ جەژن نیانە کەس لێیان ناپرسی

دەک خەجاڵەت بن ئەو دەسەڵاتانە
کە موچە نانێرن بەم جەژنی قوربانە

ئەوەی لەم وڵاتەی خۆمانم دیوە
لە هیچ شوێنێکی دنیام نەدیوە؟

حوکم ڕانەکان لەم وڵاتەی ئێمە
دەبینم وەک یاری شەتڕنج و دامە

خەڵکی هەژارو سەرباز ئەبنە قوربانی
دەسەڵات دەبێتە پاشای سەرتەختی

خوا دەسەڵاتی ئاوا نەهێڵێ و ببڕێ
کە بەم جەژنە ڕسقی خەڵکی ئەبڕێ.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٦/٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit