گەلی یەکگرتوو وەک ئەرجەنتین ئەبێ
ئەو گەلە کە خاوەنی یەک بڕیار ئەبێ
بازرگان و خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان
ویستیان نرخی هێلکە بەرز و گران کرێ
خەڵکی ئەو وڵاتەش بڕیاریاندا هێلکە نەکڕن
تا نرخی هێلکە هەرزان نەبێ و نەیەتە خوارێ
بازرگان و دەوڵەت بەم کارەیان سەریان سوڕما
جارێکی تر نرخی هێلکەیان هێنایە خوارێ
خەڵکەکە خۆڕاگر بوون واش هەر نەیانکڕی
تا وایانکرد بۆ نرخی یەکەم جار بێنە خوارێ
سزایەکی قورسی دەسەڵات و بازرگانانیاندا
بۆ ئەوەی هەتا هەتایە لە بیریان نەچێ
تەمێیان کردن بۆ حەوت پشت و زیاتریش
بۆ ئەوەی جارێکی تر نرخی هێلکە گران نەکرێ
ئیجا خەڵک دەستیان کردەوە بەکڕینی هێلکە
گەلی وشیار و یەکگرتوو ئەبێ خاوەن بڕیار بێ
ئاوا چۆکیان بە دەسەڵات و بەبازرگانان دادا
نەک خۆپیشاندان یا دەوڵەت سکاڵا وەرنەگرێ
ئەبێ بەهەوڵدان یا بەشێوەی ڕاست و دروست
مافی خۆت و گەلەکەت ئاوا دەستەبەر ئەکرێ.