ڕۆژێ ڕێم کەوتە سەر گۆڕستانێ
دیم بەکوڵ ئەگرین بەکوڵ گریانێ
هەر یەک بۆ یەکێ قوڕێ ئەپێوێ
بۆ ئەو نازدارەی جێیهێشتوە ماڵێ
هەر یەک ئازیزێکی کە لەدەستداوە
هەر یەک بەجۆرێ ڕوحی کێشراوە
یەک بۆ داپیری یەک بۆ باپیری
لە زۆوە مردون نەچون لەبیری
یەکێ بۆ دایکی یەکێ بۆ باوکی
یەکێ بۆ خوشکی یەکێ بۆ کاکی
یەکێ بۆ خاڵی یەکێ بۆ مامی
یەک بۆ ئامۆژن یەکێ بۆ پوری
یەکێ بۆ خزمی یەکێ بۆ کەسی
ئەگری و ئەبارێ زۆر بەکەساسی
یەکێ تر ئەگری بۆ دڵدارەکەی
بەجێی هێشتوە هاوڕیی ماڵەکەی
یەکێ تر ئەگری بۆ کۆرپە و ڕۆڵە
تا دوێ زیندوو بوو ئەمڕۆ لەخۆڵە
یەکێتر ئەگرێ بۆ خاڵ و خوارزا
کە ئەڵێ زوو بوو بۆ لێم ترازا
ئەمانە هەموان گشتی لە لایە
یەکێ تر ئەگری ئەڵێ ئەی دایە
بۆ بەجێت هێشتم دڵتم لە لایە
کاتی مناڵی بۆتکردم کردت لایلایە
یەکێ تر ئەگریا ئەی وت باوکە ڕۆ
گەلێ بەتین بوو پەیوەندی من و تۆ
هەتاکو مردن تۆم لە بیر ناچێ
بۆ ماڵئاوایت وا گیان دەرەچێ
یەکێتر بۆ ئەوینەکەی قوڕی ئەپێوا
ئەی وت پێکەوە بوین بەڕۆژو شەوا
ئیتر بێ ئەو لە ژیانا چیتر هەڵناکەم؟
بۆچی جێیهێشتم ڕۆیی تاقە گوڵەکەم؟
ئەمە بوو باسی مردن و دابڕان
گەلێ ناخۆشە ئەم هەستە لە ژیان
ئومێد ئەخوازم هیچ دڵێ گەرد نەگرێ؟
بۆ ئازیزەکەی هەرگیز ئەو دڵەی نەمرێ
خۆزگە ژیان هەر وا بەردەوام بوایە
هیچ کەس ئازیزی لەدەس نەدایە؟
بەڵام چیبکەم سروشتی ژیان ئاوایە؟
بۆ کەس بەردەوام نابێ هەتا هەتایە
دیم بەکوڵ ئەگرین بەکوڵ گریانێ
هەر یەک بۆ یەکێ قوڕێ ئەپێوێ
بۆ ئەو نازدارەی جێیهێشتوە ماڵێ
هەر یەک ئازیزێکی کە لەدەستداوە
هەر یەک بەجۆرێ ڕوحی کێشراوە
یەک بۆ داپیری یەک بۆ باپیری
لە زۆوە مردون نەچون لەبیری
یەکێ بۆ دایکی یەکێ بۆ باوکی
یەکێ بۆ خوشکی یەکێ بۆ کاکی
یەکێ بۆ خاڵی یەکێ بۆ مامی
یەک بۆ ئامۆژن یەکێ بۆ پوری
یەکێ بۆ خزمی یەکێ بۆ کەسی
ئەگری و ئەبارێ زۆر بەکەساسی
یەکێ تر ئەگری بۆ دڵدارەکەی
بەجێی هێشتوە هاوڕیی ماڵەکەی
یەکێ تر ئەگری بۆ کۆرپە و ڕۆڵە
تا دوێ زیندوو بوو ئەمڕۆ لەخۆڵە
یەکێتر ئەگرێ بۆ خاڵ و خوارزا
کە ئەڵێ زوو بوو بۆ لێم ترازا
ئەمانە هەموان گشتی لە لایە
یەکێ تر ئەگری ئەڵێ ئەی دایە
بۆ بەجێت هێشتم دڵتم لە لایە
کاتی مناڵی بۆتکردم کردت لایلایە
یەکێ تر ئەگریا ئەی وت باوکە ڕۆ
گەلێ بەتین بوو پەیوەندی من و تۆ
هەتاکو مردن تۆم لە بیر ناچێ
بۆ ماڵئاوایت وا گیان دەرەچێ
یەکێتر بۆ ئەوینەکەی قوڕی ئەپێوا
ئەی وت پێکەوە بوین بەڕۆژو شەوا
ئیتر بێ ئەو لە ژیانا چیتر هەڵناکەم؟
بۆچی جێیهێشتم ڕۆیی تاقە گوڵەکەم؟
ئەمە بوو باسی مردن و دابڕان
گەلێ ناخۆشە ئەم هەستە لە ژیان
ئومێد ئەخوازم هیچ دڵێ گەرد نەگرێ؟
بۆ ئازیزەکەی هەرگیز ئەو دڵەی نەمرێ
خۆزگە ژیان هەر وا بەردەوام بوایە
هیچ کەس ئازیزی لەدەس نەدایە؟
بەڵام چیبکەم سروشتی ژیان ئاوایە؟
بۆ کەس بەردەوام نابێ هەتا هەتایە