ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٢٣. نادادی
بەڵامدا لە نادادی و ناداد پەروەری
هەندێ کەس هەژارە جل نیا لەبەری

هەنێ جل و بەرگ و کاسەی ئاڵتونە
هیچ لە ڕەش و ڕووت نێتی خەبەری؟

ژیان هەروا بە هەڕەمەکی و ڕێکەوت
ژیانی هەڕەمەکی پڕە لەبەڵاو نەگبەتی

بەڕێکەوتیش بەهاو ئەخلاقی تیا نیە
ژیان ناچێتە سەر ئاوا بەدەردەسەری

ژیان خۆی لە خۆیا گەلێ نامۆیە
خۆزگەم بەوەی ویژدانی هەیە لەدڵی

خۆشە بۆ مرۆڤ یەکسانیخواز بێ
لە ژیان و سەردەم لە دنیای فانی

خۆزگەم بەو کەسەی کە بە وەفایە
هیچ کەسێ نەبێ شان با لە شانی؟
بەریتانیا
٢٠٢٥/٥/١٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit