ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٢٢. مێز و کورسی
مێزو کورسی بەکار ئەهێنرێ بۆ خواردنی بەیانیان
مێزەکە خواردنەکەی لە سەر دا ئەنرێ زۆر جوان

کورسیەکە لەسەری دا ئەنیشین بێ خەم و خەیاڵ
هەر دووکیشیان کە زۆر بۆ ئێمە پێویستن لە ژیان

جێگەی پێزانینە و سوپاسی ئەو کورسیە دەکەم
کە چوار قاچی هەیە و وەستاوە لە سەر پێیان

لە سەرێکی تریشەوە توڕەم و ڕقم لێی ئەبێتەوە
کە سەرکردە بێکردارەکان لەسەری دا ئەنیشن

خۆی هەرشتە دارە ئاسنە بێ گیانە بە هەر حاڵ
بەڵام دەبێتە جێ دانیشتنی چەن نەفام و نەزان؟

خۆی کە بێ هەست و نەست و بێ دەنگە
کەسێ لە سەری دا ئەنیشێ بەسوک و ئاسان

بۆچی نایخاتە گەڕ مێشک و هیزر و ژیری خۆی
لەسەرت دا ئەنیشێ وەک ئەو ئاغا و تۆ سەپان

من هەست ئەکەم کە ئەو زۆر لار و چەوتە
کە تۆی کردوەتە پاڵە پشتی خۆی بۆ ژیان

کە ئەو کورسییە چوار پێ یە نەبوایە
تۆ نە دەبوی بەو پیاوە هەی پشتپان

لە سایەی کورسی چوار پێ و بێ هەست
تۆ بویتە موشە خۆری پیاوی ناو پیاوان.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٥/٦
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit