یاری بێ مەیلم لەکوێی هەر چاوەڕێی بادانەوەم
چاوەنۆڕی تۆم ئەزیزم تۆی هومێدی ژیانەوەم
سەیری ڕوخساری جەوانیم کە و بەهاوارم وەرە
پڕ چرووک و سەرکزم پڕ لە کپ وپاڕانەوەم
بگرە دەستی پڕ لە لەرز و پڕلە بێ هێزیم بەدڵ
تاکوو بنوارم لەدەستت وەک قەڵای هەستانەوەم
والە لە دارستانی ژین هەر بێ چڵ وبن مامەوە
دەی وەرە ئەی تاقەداری ژین و هیواو مانەوەم
یان لەخەونێکی پەشێو دام یا ئەخر سەیرە لەلام
چۆن بەدائیم هەر خەریکی ڕۆژ و شەو هەڵدانەوەم
خۆ بەبێ چاوی ڕەشت خۆشم وەبیر نایەتەوە
یەک نیگات کافییە گوڵم بۆ خۆ وەبیر هێنانەوەم
وردە خاڵی کاڵ و ئاڵت هێن لەبەر چاوە کەمن
خۆزگە دەمدی گەر خەتێکم بەو خەت و خاڵانەوەم
سەیرە «سەعدی»ش هەڵکشانی هەر بەلایتۆیە کەچی
هەر نەماوە کەس بەلام بۆ نازکەشی و حاوانەوەم