ئاڵەکۆک

سەعدی عەباسی add_a_photo
سەعدی عەباسی شیعرەکان
١٤. بەرگی ئەوینداری
وەرە با تۆوی دڵداری بچێنین
لەگەڵ یەکتر وەفاداری بنوێنین
بەرەو ڕووی قیبلەگای بێ مروەتاندا
دەبا نوێژی ئەوینداری بخۆێنین بێ

وەرە با تێبگەین لەو ڕەمز و ڕازە
بزانین دڵ بە سازی کێوە سازە
ئەگەر دارای، ئەگەر بێ ماڵ و جێگەی
کە دڵ ماڵی ئەوین بێ، بێ نیازە

دڵت ڕابێنە دەرگای ئاوەڵا بێ
بوێر و ژیر و گەشبین و قەڵا بێ
ئەویندارانە ڕێگەی ژین بپێوێ
نەبێ ترسی لەوەی کۆسپ و بەڵا بێ

بەژیری بیری ڕابردوو بەدەر کە
هەوای سازی ژیان ئاوماڵی سەر کە
فڕێی هەڵدە و بەجێ بێڵە ڕەشایی
جل و بەرگی ئەوینداری لەبەر کە
نووسین: سەعدی عەباسی

پەراوێز edit