ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٣٠. پڕ به دڵ هاوار دەکەم
پڕ به دڵ هاوار دەکەم
لەو کەسانەی هەر وەکو خۆین
لەنێو دەمارم دا دەگەرێن
ئەی ئەوانەی بۆ هاتنەوەی ئێوەی ئازیز
چەرکەکان تەک تەک دەژمێرم
من چاوەرێم، من چاوەرێم

دەریایەکی قوڵ و بێ بن
واته مات و مژ داگرتوو

رونیی و گەشیم لێ ون بوو
شەپوڵ مردو، شەپوڵ مردو

سەدان سالە
چاوی پەڕ لە چاوەروانیم
لە ئاسوی هیوا بریوه
داخۆم کەی بێ
هەتاوی بەختی نوستوی من
لەو ئاسۆ تاریکه هەڵ بێ

نانا من
دەشتی نادیاری پان و برین و بڵاوم
له دریژایی مێژو ئەمن
هەر بە تینواتی ژیاوم

زۆر لە مێژه، ئاخ لە مێژه
تامەزروی هاژەی ئاوم
بە پڕتاوبێن رۆبارەکان
لەسەر لەشم پشۆنەوه غەم و خەفەت
دوباره وا بژێنەوە، گشت کانیەکان
سەر دەرهێنن هەڵاڵەکان
گوڵاڵەکان

بخوێنن بۆم سرودی ژیان
سرودی ژیان
بەهاری ٨٧
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit