ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٣١. لەو ڕوژەی وا تۆم بەجێهێشت دەرد و ژانی تۆم هەیە
لەو ڕوژەی وا تۆم بەجێهێشت دەرد و ژانی تۆم هەیە
من لە شاری غۆربەتا هەر یادەکانی تۆم هەیە

هەر لەسەر ڕۆبار وچۆمی، دەچمە سەریان لێرەوە
جا لە دڵدا یادی چۆم و چۆمەڵانی تۆم هەیە

شار بە شار هەنگاو ئەنێم و هەر ئەچەرخم گیانەکەم
یادی گوند و شارەکانی پڕ لە ژیانی تۆم هەیە

خۆم کە لێرەم تاقە دارێکیش دەبینم چاوەوکەم
یادی دەشت و دار و بەرد و باخەکانی تۆم هەیە

بەم هەمو وینەی گەشاوەی تۆم لە دڵدا ئەی وەتەن
چەندە غەمگینم بەڵام هەر یادی جوانی تۆم هەیە

چومە لای مافی گەلان، باس لەو گەلی کوردەم دەکەم
من لە دڵ، زەخماری دەستی ماف خۆرانی تۆم هەیە

وا 'ژیار' هاوار دەکا لێت، ئەی ولاتم ئارەزوی
بێ بەڵایی و تێکەڵاوی پارچەکانی تۆم هەیە
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit