ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٢٩. وەکو ئاوێ
وەکو ئاوێ
وەختێ دەبی به ڕووبارێ
به سەر زەویدا تێپەر دەبی
'تینوێتی زەوی دەشکێنی'

لە هەر جێیە
له هەر لایە
تۆ هەنگاوت لێ هەڵێنا
دەی خەمڵێنی دەی نەخشێنی

درەختی دەشتی بەرینی
باڵات بەرزه
ڕیشەت زۆره
بوویه مایەی سەربڵیندی
لەسەر زەوی

کێوی پوڵای
سەرت لەلوتکەی ئاسمان
ورەت بەرزە
لە وڵاتی کوردستان

دڵی هەرچی مەترسییه
لە ڕەگ و ڕیشه دەردێنی

ناوت بەرزە لە دونیا دا
له مێژوودا، هەر دەمێنی
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit