ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٢٨. چاوی لێم کرد
چاوی لێم کرد
وام زانی حەزم لێ دەکا
چاوی لێم کرد
له ناو نیگای ئەودا ئەمن
هەزاران قسەی ئەوینم
دەخوێندەوه

چاوی لێم کرد
دڵم دایه به دڵ ویستم

چاوی لێم کرد
بەڵام دوایه ئەمن زانیم
بەداخەوه تەنیا ئەو هەر، چاوی لێم کرد
خاکەلیوەی ٩٥
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit