ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
١٦. شەوەشێعرێنی شاعیران بەیادی مامۆستا قالەمەڕە
دەنگی نایەی مامە قالە دێ لەبان هەورانەوە
ئاگری بەردا لە ناخم جەرگ ودڵ برژانەوە

سۆزی هەستی پڕ لەسازی ئاگری شمشاڵەکەی
بەختە بارانی بەهارە دەشت ودەر بووژانەوە
سەید سمایل شاهۆیی (شاهۆ موکریانی)

گوڵچرۆی وەرزی بەهارن هەستی پڕ سۆزی دڵت
دەنگی هەرمانی ئەوینە دێ لە نێو بۆکانەوە

غوربەتی خاکی وڵاتی دەربڕی شمشاڵەکەت
غوربەتی خۆتت لە بەرچی هەر لە دڵدا مانەوە؟
کاوە داشبەندی

ڕۆحی تۆکاتێ بەشمشاڵ وفڕی بۆلای خودا
هەرچی عاشق بوون لەگۆڕا پاکی لێی هەستانەوە

نۆتی یەزدان بوو لەشمشاڵ وگەرووی پیرۆزی تۆ
چوون بەرەوهەرمان وبۆیە تائەبەد هەرمانەوە
ئاکام

تێ نەگەی مردو پەرەستی کورد لە زەردی ڕەنگ و ڕووت
تاکو شمشاڵ کردی هاوار لەو دڵەی پڕژانەوە

وەک نەسیم نەرمە هەوای شمشاڵەکەت گرتی وڵات
هێندە دڵ ئارام دەکا و هێن خۆشە بۆ دڵ دانەوە
دەربەدەر

زایەڵەی شمشالەکت پەخشن لە دوونیا چاوەکەم
ئەو پەری هەرمانە دەنگی، پڕ لە سۆزوو وانەوە

جا لە کوردستان بە دەربوو سۆز و ناڵەی ناخەکەت
گشت جەهان گوێبیستە دایم هەر لە رادوکانەوە
جەعفەرمەعرووف(ژیار)
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit