ئەوەی کردی لە گەڵ من چەرخی گەردوون
نەبیسراوە و نەنووسراوە لە قانوون
خودا ئاخر هەتا کەی غەم بەشم بێت
ئەوەی دیتم غەم و ژان و کەسەر بوون
کاوە داشبەندی
دڵێکی بێ غەم و شادم دەویست لێت
ئەمن نەمویست لە تۆ خۆ گەنجی قاڕون
کەچی داتمێ غەم و مەینەت لەگەڵ یەک
کە گەنجیشم بە دەستێوە لەدەست چوون
دەربەدەر
بەدڵتەنگی زەماوەندی گوڵم دی:
لەڕەنگی شێعرەکانی منی لەبەربوون
گڕی بەردایە جەرگی شاعیرانەم
کەیارم چەشنی گوڵ بوو'مێردی مەیموون
ئاکام
لەچاوانت کەدەبڕم چاوی شیعرم
لەزارم دێتەدەر واژەی تەڕ وڕوون
کەچی نەمزانی وەرزی سەردی پاییز
بەجێم دیڵی وەکوو بێچارە مەجنوون
مامۆستا ئاسۆ
موژەی شێعرم وەکووخەنجەرسواون
لەناخی دوژمنی ئەم خاکەڕۆچــوون
وشەم ڕیزم لەسەرلێنووس وەکووسەف
وەکووشەڕڤان بەسەرقەندیل هەڵاچوون
هــێرش
هەتاکەی وا لە چاو هەڵڕێژێ ئەشکێ
لە بۆ ژیانی دەمێک تارو دەمێک ڕوون
دەبێ دەرچێ لە ژێر زووڵمی ڕەشی تۆ
نەکەیی حاشا لە قەۆمێ گەرچی هەش بۆون
جەعفەرمەعرووف(ژیار)
نەبیسراوە و نەنووسراوە لە قانوون
خودا ئاخر هەتا کەی غەم بەشم بێت
ئەوەی دیتم غەم و ژان و کەسەر بوون
دڵێکی بێ غەم و شادم دەویست لێت
ئەمن نەمویست لە تۆ خۆ گەنجی قاڕون
کەچی داتمێ غەم و مەینەت لەگەڵ یەک
کە گەنجیشم بە دەستێوە لەدەست چوون
بەدڵتەنگی زەماوەندی گوڵم دی:
لەڕەنگی شێعرەکانی منی لەبەربوون
گڕی بەردایە جەرگی شاعیرانەم
کەیارم چەشنی گوڵ بوو'مێردی مەیموون
لەچاوانت کەدەبڕم چاوی شیعرم
لەزارم دێتەدەر واژەی تەڕ وڕوون
کەچی نەمزانی وەرزی سەردی پاییز
بەجێم دیڵی وەکوو بێچارە مەجنوون
موژەی شێعرم وەکووخەنجەرسواون
لەناخی دوژمنی ئەم خاکەڕۆچــوون
وشەم ڕیزم لەسەرلێنووس وەکووسەف
وەکووشەڕڤان بەسەرقەندیل هەڵاچوون
هەتاکەی وا لە چاو هەڵڕێژێ ئەشکێ
لە بۆ ژیانی دەمێک تارو دەمێک ڕوون
دەبێ دەرچێ لە ژێر زووڵمی ڕەشی تۆ
نەکەیی حاشا لە قەۆمێ گەرچی هەش بۆون