ئاڵەکۆک

دڵدار add_a_photo
دڵدار دیوانی دڵدار
٨. ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابوردوومان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان ئاینمانە نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
چەند هەزار لاوانی کوردی نەڕڕەشێر
بوون بە قوربانی و هەموویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئامادەنە
جانفیدانە، جانفیدانە، جانفیدان
لاوی کورد هەڵسانە سەرپێ وەک دلێر
سا بە خوێن نەقشی ئەکەن تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
کەرکووک - لە تەمەنی ٢٨ ساڵییدا و ٢ ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر لە لایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە.

پەراوێز edit