شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان سەبارەت: کەرکووک - لە تەمەنی ٢٨ ساڵییدا و ٢ ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر لە لایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە. ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین سەیری کە خوێناوییە ڕابوردوومان ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین دینمان ئاینمانە نیشتمان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان چەند هەزار لاوانی کوردی نەڕڕەشێر بوون بە قوربانی و هەموویان نێژران لاوی ئێستاش حازر و ئامادەنە جانفیدانە، جانفیدانە، جانفیدان لاوی کورد هەڵسانە سەرپێ وەک دلێر سا بە خوێن نەقشی ئەکەن تاجی ژیان کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان ++++++++++++++++++++++